کاردانەوەی عەسائیب بە هەڵوێستەکانی عەبدولمەهدی دژی ئیسرائیل

ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق بە هەڵوێستەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دژی ئیسرائیل کاردانەوە نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، ڕایگەیاند کە پاش قسەکانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر ئەوەی کە ئیسرائیل بەرپرسی هێرشەکان بۆ سەر هومارەکانی حەشدی شەعبییە، تەواوی عێراقییەکان ئەبێ لە بەرانبەر ئەو دوژمنە هەتاییەی عێراق یەکگرتوو بن.

ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی عێراق ئەبێ هەوڵی پێویست لە شوێنە نێودەوڵەتییەکان دژی ئیسرائیل بگرێتە بەر و ئێمە ئەبێ مافی وەڵام گرتنمان لە بەرانبەر ئەو هێرشانە هەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لیدوانێکدا ڕایگەیاندوو: لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر بڕێک لە بنەکانی حەشدی شەعبی نیشانی ئەوەیە کە ئیسرائیل ئەو کارەی ئەنجام داوە.

ناوبراو جەختی کرد: هەمووان لە قبووڵ کردنی دانوستان بۆ چارەسەریی کێشەکان قسە دەکەن و نیشانەی زۆریش هەیە کە هیچ کەس جگە لە ئیسرائیل خوازیاری شەڕ لە ناوچەکە نییە.

News Code 28608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =