۱۷۰۰ بەردە نووسراوی تەخت جەمشید گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڕاندنەوەی ۱۷۰۰ بەردە نووسراوی تەخت جەمشید بۆ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: بە هەوڵی وەزارەتخانەکانی میراتی فەرهەنگی، دەرەوە و جێگرایەتی مافەوانی سەرۆک کۆمار زیاتر لە ۱۷۰۰ بەردە نووسراوی تەخت جەمشید گەڕێندرایەوە بۆ وڵات.

شیاوی باسە کە ئەو بەردە نووسراوانە لە ساڵی ۱۹۳۵ی زایینی لە سەردەمی دەسەڵاتی پێشوو و بە ئیزنی دەوڵەتی ئەو کاتە و بۆ خوێندنەوەی زیاتر درانە دەستی ڕێکخراوی ڕۆژهەڵات ناشی زانکۆی شیکاگۆ.
لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی جۆرج بووش بچووکدا بڕیار بوو ئەو بەردە نووسراوانە بفرۆشرێت و پارەکەی بدرێتە دەستی کەسانێک کە بە درۆ ئێرانیان بە ئەنجامی کاری تیرۆریستی تۆمەتبار دەرکرد.

News Code 28605

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =