۱۲۲۵ گوندی کوردستان گازی سروشتیان پێدراوە

بەڕێوەبەری گشتیی شەریکەی گازی کوردستان بە ئاماژە بە بەهرەمەند بوونی ١٢٢٥ گوندی کوردستان لە نیعمەتی گازی سروشتی، وتی: ۲۸۰ پڕۆژەی گازگەیاندن دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد فەعلەگەری بە ئاماژە بە بەهرەمەند بوونی ١٢٢٥ گوند لە سەرجەم هەزار و ٧٠٣ گوندی کوردستان لە نیعمەتی گازی سروشتی، وتی: تا کۆتایی ئەمساڵی هەتاوی ١٤٩ گوندی دیکە بەو تۆڕەوە پەیوەست دەبن.

وتیشی: بە پێی پڵانی گازگەیاندنی ساڵی ٩٨ی هەتاوی بڕیارە بۆری گاز بگاتە ٢٠٠ گوند و ٢١٥ یەکەی پیشەسازی کە لە حەوتەی دەوڵەت ٥١ گوند و ٨٤ یەکەی پیشەسازی لەو نیعمەتە بەهرەمەند بوون.

فەعلەگەری ئاماژەی بە بەهرەمەند بوونی لە سەدا ١٠٠ی جەماوەری ساری و لە سەدا ٨٩ی جەماوەری گوندنشین لە نیعمەتی گازی سروشتی، بیری هێنایەوە: لە ئاستی وڵات لە بابەتی گوندی بەهرەمەند لە گازی لە پلەی حەوتەم داین.

News Code 28602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =