ئەمریکا پشتیوانی لە سوپای عێراق و پێشمەرگەی دوو ساڵ درێژکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە درێژکردنەوەی پشتیوانی پێنتاگۆن لە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی  بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە پێنتاگۆن پشتیوانی لە سوپا و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی عێراقی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامە، ئێستیڤێن فیگن،سەرکۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر، لە دیدار لە گەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە درێژە کردنەوەی پشتیوانی لە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی ڕاگەیاند.

فیگن لەم دیدارەدا وتی: ئەم درێژ کردنەوە کاریگەریی ئیجابی لە پشتیوانی لە دەولەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت.

News Code 28599

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =