ئەندامێتی ۸ وڵات لە گەڵاڵەی ئاشتی هورموز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ٨ وڵات ئەندامی گەڵاڵەی ئاشتی هورموزن کە لە سێبەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتی ئاشتی دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: گرینگترین گۆڕانکاری لە بواری سیاسەتی دەرەکی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە شاندی ئێرانی بەشداری بەهێزی تێدا بوو.

مووسەوی بە وتنی ئەوەی کە وردەکاری گەڵاڵەی داهێنەری ئاشتی هورموز بە زوویی ڕادەگەیێندرێت، وتی: ئوبێ بڵێین کە وڵاتانی ئەندامی ئەو گەڵاڵە ٨ وڵاتن کە لە سێبەری نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتیدەری ئاشتین.

ناوبراو زیادی کرد: هەوڵی یەمەنییەکان لە هێرش دژی دوژمن، هەوڵێکی بەرانبەر بوو و ئێران لە یەمەنییەکان لە بەرانبەر دوژمن پاڵپشتی دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: تۆمەتەکانی عەرەبستان و وەلیعەهدی ئەو وڵاتە پووچە و تەنانەت خۆشیان دەزانن تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە ئەو دۆخە ئاشتی و چوونە دەرەوەیان لە یەمەنە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕادەست کردنی بەڕێوەبەرایەتی بەندەری لازقیە بە ئێران وتیشی: ئاگاداریم لە وردەکاریی نییە بەڵام ئەبێ بڵێم کە ئەگەر دەوڵەتی سووریا داوای یارمەتی لە ئێران بکات، بیری لە سەر دەکرێتەوە.

News Code 28598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =