کتێبێکی تایبەت بە ژنانی کورد لە تورکیا چاپ کرایەوە

دەقی سەرەکیی "پێڕەونامەی جەماوەریی تەعالی ژنانی کورد" کە یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٩ی زایینی بڵاو کرابوو، بە داڕشتنی فۆنتیکی نوێی و بە زمانی کوردی و تورکی چاپ کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی یەنی یاشام، "پێڕەونامەی جەماوەری تەعالی ژنانی کورد" کە یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٩ی زایینی بڵاو کرابوو، لە هەوڵێکی نوێدا لە لایەن ئەکرەم ماڵبات کۆکراوەتەوە و بە داڕشتنی فۆنتیکی نوێی و بە زمانی کوردی و تورکی لە لایەن بڵاوڤگەی نەوبەهارەوە چاپ کراوەتەوە.

جەماوەری تەعالی ژنانی کورد لە ساڵی ١٩١٩ و بە پاڵپشتیی جەماوەری تەعالی کوردستان لە ئەستەنبۆڵی پایتەختی ئیمپراتووریای عوسمانی لە لایەن ژنانی کوردی ئەستەنبۆڵ پێکهاتووە و لە بوارەکانی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیدا چالاک بوونە.

ماڵبات لەم کتێبە ٤٩ پێڕەونامەی ئەو جەماوەرەی بە دەقی ئۆرژێناڵەوە کۆ کردۆتەوە و بە شێوەزاری کرمانجیی ڕوونی ئەوڕۆیی دایڕشتوونەتەوە.

ماڵبات لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: ئەم کتێبە سەلمێنەر و نیشاندەری هەوڵ و بزووتنەوەی سەد ساڵەی ژنانی کورد هەر لە سەردەمی ئیمپراتووریای عوسمانییە.

News Code 28595

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =