ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ زیادی کرد/چاندنی گیای دەرمانی لە ئاوڕێژگەکان

بەڕێوەبەری نووسینگەی ناوچەیی ناوەندی بووژانەوەی دەریاچەی ورمی بە ئاماژە بە چێکردنی ٢٤ پایلۆت بۆ ٧ جۆرە گیای دەرمانی لە ئاوڕێژگەکاندا، وتی: بە بەرزبوونەوەی ئاستی زیادبوونی ئاوی شیرین بە دەریاچە، دەریاچەی ورمێ قووڵتر بووە.

خەلیل ساعی بەڕێوەبەری نووسینگەی ناوچەیی ناوەندی بووژانەوەی دەریاچەی ورمی لە پاریزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە وتوویژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، وتی: ئاستی دەریاچەی ورمێ لە ٥ی ڕەزبەری ئەوساڵی هەتاوی گەیشتۆتە  ۱۲۷۱/۲۹ کە هاوشێوەی ئاستی ۱۲۷۰/۲۷ی ساڵی ڕابردووە. بەڵام ئاوێک کە ئێستا لە دەریاچەدا هەیە ٣ ملیارد و ٤١٠ ملیۆن مەتری سێ جایە.

خەلیل ساعی بە ئاماژە بە توێژینەوەکانی ڕێکخراوی گەردوونی وڵات و قووڵتر بوونی دەریاچەی ورمێ، ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەو توێژینەوانە لە گەڵ تێکەڵ بوون و زیاد بوونی ئاوی شیرین بە ئاوی دەریاچە، خوێیەکان تواونەتەوە و دەریاچە قووڵتر بووە.

بەڕێوەبەری نووسینگەی ناوچەیی ناوەندی بووژانەوە بە ئاماژە بە پلانی کۆگری گەشەی چاندنی گیای دەرمانی لە ئاوڕێژگەکانی دەریاچە وەک پیشەسازییەکی نوێ بە هاوبەشیی جیهادی کشتوکاڵ، جیهادی زانکۆیی، جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری، سندووق و بانکەکان، ژووری بازرگانی و جێگرایەتی ئابووریی وەزارەتی دەرەوە، ڕاشیگەیاند: ۲۴ پایلۆت بۆ ۷ جۆرە گیای دەرمانی وەک جاترەی باخی، ئۆستۆخۆدووس، مەرزەنگۆش، گوڵەباخ، گیاچایی و سێفۆکە لە ئاستی ئاوڕێژگەی دەریاچەی ورمێ چێ کراوە.

ڕوونیشی کردەوە: بایەخی ئەو جۆرە گیاگەلە و پرسی گەشتیاری و ئەنجامی توێژینەوە زنجیرییەکان لەبارەی ٤ بەروبۆمی گولەباخ، ناوچەگەردی، ترێ و گیای دەرمانی هانی داین بۆ واژۆکردنی گرێبەست لە گەڵ ڕیکخراوی جیهادی زانکۆیی پارێزگا لە ساڵی رابردوو و دیاری کردنی ١١ شاری بەستێنی ئاوڕێژگەی دەریاچە وەک پایلۆت و هەڵبژاردن و چاندنی گیای دەرمانی بە مەسرەفی ئاوی کەم و داهاتووی ئابووریی زۆر.

ساعی هەروەها ئاماژەی بە داکردنی بەفر و باران لەمساڵدا و کاریگەریی لە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ کرد و وتی: لە ساڵی ٩٧-٩٨دا ٤٨٨ میلی مەتر باران باریوە کە بە نیسبەتی ساڵی رابردوو گۆڕانێکی بەرچاوی نەبووە، بەڵام بەوەشەوە ئاستی دەریاچە ١٠٥ سانت بەرزتر بۆتەوە کە ئەو ئاستە لە سای داکردنەکان و هەوڵەکانی بنکەی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ بووە.

وتیشی: ئەگەر ناوەند و بنکەی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ لە ساڵی ١٣٩٥ پێک نەدەهات، ئەو دەریاچە دەبوە مێرگێکی وشک و چی لێ نەدەما، بەڵام بە پێی پلانە داڕێژراوەکانی ناوەندی بووژانەوە، دوو ساڵی سەرەتایی وەک ساڵەکانی سەقامگیر کردنی دۆخی دەریاچە و قۆناغی دووهەم، قۆناغی بووژانەوە بووە کە ئێستە تێیداین.

بەڕێوەبەری نووسینگەی ناوچەیی ناوەندی بووژانەوەی دەریاچەی ورمی ئاماژەی بە جۆماڵی ئاراستە کۆتاییەکانی دەریاچە وەک بەشێک لە هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە قۆناغی دووهەمی ناوەندی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ کرد و ڕوونی کردەوە: لە پاریزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات ١٤٢ کیلۆمەتر جۆماڵی ئاودڕەکان ئەنجام دراوە. هاوکات بە پێی بەڕێوەبەریی ئاوی پشت سەد و بەنداوەکان و لە لایەکی دیکەوە بە لە بەرچاو گرتنی ئاستی بەشە ئاوی دەریاچە، نزیکەی ۲/۵ ملیارد مەتری سێ جا ئاو بەردراوەتە ناو دەریاچەوە. ئەوە لە کاتێکدا کە پێشتر نزیکەی ٥٠٠ تا ٨٠٠ ملیۆن مەتری سێ جا ئاو دەڕژایە دەریاچەی ورمێوە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا ١٩ رێکاری بووژانەوەی دەریاچەی بە رێکارگەلی داپەڕانە و ئۆپەراسیۆنی و ٧ رێکاریشی بە رێکارگەلی توێژینەوەیی زانی و ڕایگەیاند: لێکدانەوەی کاریگەریی پردی سەر دەریاچە لە سەر وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە ژێر چاوەدێریی ئیدارەی گشتیی ژینگە و بە ڕاوێژکاریی زانکۆی تەورێز ئەنجام دەدرێ و بڕیارە ئاکامی ئەو لێکدانەوەیە کە سەلمێنەری کاریگەریی زۆری پردەکە لە سەر وشکبوونی دەریاچە و کەمبوونی و دابەزینی ئاستی ئاوی ئەو دەریاچەیە دەکات، لە دانیشتنی هیدرۆلیکی تاران ئاراستە بکرێت و بە پێی بڕیارەکان هەوڵی دەستێوەردان و چاکسازیی بدرێت.

News Code 28594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =