ئەمریکا لە تاو ئێران ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە قەتەر گۆڕی

رۆژنامەیەکی رۆژئاوایی بە گێرانەوە لە فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا لە شوێن‌گۆڕکێ بە بەشێک لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە قەتەر بۆ خاکی ئەمریکا هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی رۆژئاوایی بە گێرانەوە لە فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا لە شوێن‌گۆڕکێ بە بەشێک لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە قەتەر بۆ خاکی ئەمریکا هەواڵی دا و ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران بۆتە هۆی خێرایی بەخشین بەو کارە.

ئەگەرچی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا وتوویانە کە ڕەوتی گواستنەوەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بە هۆی پێشکەوتی تەکنۆلۆژییەوە پلانی بۆ داڕێژراوە، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییە نیشاندەری خولێکی نوێی ناکۆکی و تەشەنەسەندنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێرانە.

کۆلۆنێل فردریک کۆڵمەن فەرماندەی ناوەندی هەوافەزای ٦٠٩ی سوپای ئەمریکا لەوبارەیەوە بە واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاند: ئێران مەبەستی خۆی بۆ هێرشی شیمانەیی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکی بە شێوەی جۆرواجۆر و لە کات و ساتی جۆراوجۆردا نیشان داوە.

بە وتەی ئەو فەرماندەیە سەرجەم ناکۆکییەکانی رۆژئاوای ئاسیا، جگە لە ئێران، ڕووی لە کەم کردنەوە کردووە.

ئەو رۆژنامەیە لە درێژەدا بە لە زمانی شرۆڤەگران دەگێڕێتەوە کە لە ئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە پێکدادانێکی سەربازی لە گەڵ ئێران، ئەگەری ئەوە هەیە کە بنکەی کۆنتڕۆڵ و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هەوافەزا لە عەدید، بکرێتە ئامانج.

بنکەی عەدید ئەگەرچی دەوڵەمەندە بە سیستەمگەلی پەدافەندیی پێشکەوتە، بەڵام ئەو سیستەمانە بۆ پێشگری لە هێرشی مووشەکی بالیستیکی لە شوێنەدا جێگر کراون و بەرگەی هێرشی نزمی مووشەکگەلی کرووز یان فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان ناگرن.

پێدەچێ هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان وەک وڵاتێکی بەهرەمەند لە سیستەمگەلی پێشکەوتەی پەدافەندی یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکان لە دەرکرانی ئەو بڕیارە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بێت.

لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، کردنەوەی ناوەندی کۆنطرٶل و ئۆپەراسیۆنی گەڕۆک ئەو هەلە بۆ سوپای ئەمریکا دەڕەخسێنێت کە خێرا کاردانەوە نیشان بدا بە هێرشی شیمانەیی و هاوکات لە کرانە ئامانجی جیهازاتی ئێستای ناو بنکەی عەدید کەم دەکاتەوە.

بە وتەی ئەو رۆژنامەیە فەرماندەگەلی ئەمریکی هاوکاتی پێداگری لە پێشگری لە هەڵگیرسانی هەر جۆرە شەڕێک، دەیانەوێ بگەنە رێگەجارەیەک کە کۆنتڕۆڵی ئۆپەراسیۆنی ٨ کاتژمێر لە شەورۆژی لە بنکەیەکی وەک ساو لە کارۆلینای باشووری یان شوێنێکی دیکە ئەنجام بدرێت. بەوەشەوە بەرپرسانی فەرمی لە عەدید جەختیان لەوە کردووە کە هیچ پلانێکیان بۆ داخستنی یەکجاریی ئەو بنکەیە نییە.

News Code 28593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =