چین فرۆکەیەکی گەردوون پێو بەرهەم دێنێت

چین خەریکی بەرهەم هێنانی فرۆکەیەکی گەردوونییە کە بە فرۆکەیەکی گەورەتر دەنێردرێتە ئاسمان و بە تاکە مۆتۆرەکەی خۆیشی دەچێتە سووڕگەی زەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نەیشنەڵ ئینترێست، کۆمپانیایەکی چینی خەریکی دروست کردنی فرۆکەیەکی گەردوونیی هاوشێوەی فرۆکەی مێرمۆزX-۳۷B ی ئەمریکا لە ژێر ناوی . X-۳۷Bـه کە لە بری کەڵك وەرگرتن لە مووشەکی فالکۆنی ٩، بە یارمەتی فرۆکەیەکی گەورەتر ڕەوانەی گەردوون دەکرێت.

هێشتا ڕوون نییە ڕەوتی بەرهەم هێنانی ئەم فرۆکە چین‌یە لە قۆناغێکدایە یان چ کاتێک ڕەوانەی گەردوون دەکرێت. هەندێک لە جاودێران لایان وایە ڕەنگە . X-۳۷B جۆرە چەکێک بە توانستی دەستێوەردان لە مانگیلەی دوژمن بێت و ئەو بۆچوونە دەتوانێ بە مانای هەڕەشەیەکی نوێی سەربازی لە لایەن چینەوە بێت.

تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی چین یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی هەواڵی دروست کردنی ئەم فرۆکە گەردوونییەی بڵاو کردەوە و وێنەکان نیشان دەدەن کە فرۆکەیەکی گەورەی جووت مۆتۆرە فرۆکەی گەردوونیی تاک مۆتۆرە دەبەنە تەشقی ئاسمان.

لە قۆناغی دواتر فرۆکەی گەردوونی بە یارمەتی تاک مۆتۆرەکەی خۆی دەچێتە سووڕگەی زەوی بۆ ئەو مانگیلە چکۆلەکان لە گەردووندا جێگر بکات و پاشان وەک فرۆکەیەکی ئاسایی دەتوانێ بگەڕێتەوە زەوی.

بە گوێرەی هەواڵەکان پێدەچی فرۆکەی گەردوونیی . X-۳۷B لە ساڵی ٢٠٣٠ ئامادەی ڕەوانە کران بۆ سووڕگەی زەوی بێت.

News Code 28592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =