تەرخان کردنی پاسێک بۆ کتێبخانەی گەڕۆک لە شاری سنە

شارەوانی سنە لە تەرخاندانی پاسێک بۆ وەڕێخستنی کتێبخانەی گەڕۆک لەو شارە و لە پێناو پەرەدان بە فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حشمەتوڵڵا سەیدی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: گەشەی ژێرخانە فەرهەنگییەکان لای هاووڵاتیان بایەخێکی ئەوتۆی هەیە و دەبێ لە پێناو نزیکایەتی هاووڵاتیان، گەنجان و تازە لاوان لە گەڵ کتێب هەموو هەوڵ و توانای خۆمان بخەینە گەڕ.

ناوبراو تەرخاندانی پاسێک بۆ وەڕێخستنی کتێبخانەی گەڕۆک لە شاری سنەی بە هەنگاوێکی سەرەتایی و گرینگ لەوبارەیەوە زانی و وتیشی: ئەو کارە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی گشتی و هەروەها پەرەدان بە فەرهەنگی کتێب خوێندن ئەنجام دەدرێت.

News Code 28590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =