کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی لە تورکیا هەڵوەشایەوە

ئیدارەی پارێزگای وان، ڕێگری کرد لە بەڕێوە چوونی کۆنسێرتی قادر چات، گۆرانیبێزی کوردی تورکیا لە شاری وان.

بە راپۆرتی ئاژانس هەواڵی مێهر، لە درێژەی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتە کوردییەکان لە تورکیا ، کۆنسێرتی قادر چات گۆرانیبێژی کوردی تورکیا لە لایەن  ئیدارەی پارێزگای وانەوە هەڵوەشایەوە.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی دیوار، کۆنسێرتی چات لە حاڵێکدا لە لایەن ئیدارەی پارێزگای وانەوە هەڵدەوەشێتەوە کە هەفتەی ڕابردووش کۆنسێرتەکانی سەرحات کارکاش و زوزان ئوزاڵپ لە گۆرانیبێژە کوردەکانی تر لە ئەو پارێزگا هەڵوەشابووەوە.

قادر چات لە لێدوانێکدا بە کاردانەوە بە ئەو بڕیارەی ئیدارەی پارێزگای وان وتی: کاتێک کە پرسی هونەر و مۆسیقای کوردی بێت ڕاستەوخۆ قەدەغە دەکرێت. گەورەترین سوودی هونەرمەندان لە بەرهەمهێنانی هونەر دیداری ڕاستەوخۆ لە گەڵ خەڵکە. هۆکاری قەدەغە و هەڵوەشاندندوەی کۆنسێرتەکان رێگری لە گەیشتنی بەرهەمی هونەرمەندان بە دەستی خەڵکە.

News Code 28589

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =