بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی زەبح لە نووسین و دەرهێنانی هاوبەشی ئاکۆ زەندکەریمی و سامان حسێن پوور، لە درێژەی سەرکەوتنەکانیدا توانی خەڵاتی باشترین سناریۆی حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلم و مۆسیقای پارمای ئیتالیا کە لە ٢٣ تا ٢٩ی سێپتامبێر (١ تا ٧ی ڕەزبەر)ی ئەوساڵ لە شاری پارمای ئیتالیا بەڕێوە چوو، مسۆگەر بکات.
زەبح بەسەرهاتی بنەماڵەیەکە کە لە زستانێکی سەخڵەتدا ناچارن مانگاکەیان بۆ مەعاش زەبح بکەن و بیفرۆشن. بەڵام کوڕی ئەو بنەماڵەیە بەو کارە ڕازی نییە و مانگاکە دەردەپەڕێنی. ئەمە فیلمە لە لایەن ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی سنە و حەوزەی هونەریی کوردستان بەرهەم هاتووە.
بۆچوونی ئێوە