شەڕی ناوخۆیی تیرۆریستان لە ئیدلەب /۲۳ چەکدار کوژران

سەرچاوە سوورییەکان لە پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستەکان لە ئیدلەب و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە لایەنەکان لە ئەو پێکدادانە توندانە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە سوورییەکان لە پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە و تیرۆریستەکانی ئەحرارولشام لە گوندی بلین لە جبل الزاویە لە دەڤەری باشووری ئیدلەب هەواڵیان دا.

ئەو پێکدادانە کە لە هەینییەوە دەستی پێکردووە بووەتە هۆی کوژرانی ٢٣ کەس لە هەر دوو لایەنەکە.

سەرچاوە سوورییەکان وتیشیان: دانیشتووانی گوندی بلین کە لە نێوانیاندا ژمارەیەکی زۆری ئەندامی ئەحرارولشان هەبوو هەوڵیان دا کە ڕێگری بکەن لە دەستگیر کرانی گرووپێک لە لاوانی گوند بە دەستی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە کە هێرشیان کردبووە سەر ئەو گوندە، کە لە ئاکامدا بووە هۆی پێکدادانی توندی نێوان ئەو دوو لایەنە و هێشتا درێژەی هەیە.

News Code 28585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =