فیلمێکی نوێ لە سەر کیمیابارانی سەردەشت بەرهەم دێت

فیلمی "داری گوێز" لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان لەبارەی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت بە دەروگێڕانی مێهران مۆدیری ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوەی ئێرانی، قۆناغی فیلم‌هەڵگریی لە بانە دەست پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی "داری گوێز" لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان کە دەڕوانێتە کارەساتی کیمیابارنی سەردەشت بە دەروگێڕانی پەیمان مەعادی و مێهران مۆدیری ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوەی ئێرانی، قۆناغی فیلم‌هەڵگریی لە گوندێکی نزیکی شاری بانە دەست پێ کرد و بڕیارە پاش ئامادە بوون لە سی و هەشتەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر نمایش بکرێت.

شایانی باسە، مێهران مۆدیری کە ئەوڕۆ بۆ فیلم‌هەڵگریی "داری گوێز" گەیشتە شاری بانە و لە لایەن خەڵکی ئەو شارەوە پێشوازی لێ کرا، یەکێکە لە ئەکتەران، دەرهێنەران و پێشکەشکارانی ناسراوەی فیلم و زنجیرەدرامای تەنز کە تا ئێستا چەندین بەرهەمی کراوەتە کوردی و لە کەناڵە کوردییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بڵاو کراونەتەوە.

News Code 28580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =