۲۰۰۰ هێزی سعوودی دەستگیر کراون/ ۵۰۰ کوژراو وبریندار هەیە

وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی "نەسرو مینەڵڵا" لە نەجران گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دوای دەستدرێژیی سعوودی بۆ سەر خاکی یەمەنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن لە لێدوانێکدا جەختی کرد: ئۆپەراسیۆنی "نەسرو مینەڵڵا" لە نەجران کە ٢٥ی ئەگێست دەستی پێکرد، گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دوای دەستدرێژیی سعوودی بۆ سەر خاکی یەمەنە.

ڕاشیگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە پاش لێکدانەوە و ناسکاریی وردبینانەی چەند مانگە و ئۆپەراسیۆنی هەواڵگرانەی دوور و دریژ ئەنجام درا و دوای ڕاکێشانی هێزی دوژمن بۆ لای بۆسەکانی سوپای یەمەن، هێزی سعوودی کەوتنە داوی هێزەکانی یەمەن و تەواو بنکە و بارەگای سەربازی و فرۆکەخانەیی دوژمن کرانە ئامانج.

سەریع بە ئاماژە بە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی "نەسرو مینەڵڵا" بە هێرشی تۆپخانەیی یەمەنییەکان بۆ سەر داگیرکەرانی سعوودی، وتی: یەکەی مووشەکی سوپای یەمەن لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٩ هەڵمەتی ئەنجام داوە و یەکەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانمان زیاتر لە ٢٠ هەڵمەتی بووە کە ئامانجی یەکیان بنکەیەکی سەربازی هەستیار لە ڕیاز بووە.

وتەبێژی هیزی چەکداری یەمەن بیری هێنایەوە لە ڕووبەری جوگرافی ئازاد کراوە لەو ئۆپەراسیۆنە نزیکەی ٣٥٠ کیلۆمەتری دووجایە و زیادی کرد: یەکینەکانی ئەندازیاری جیهازاتی سوپا و کۆمیتەی جەماوەریی یەمەنیش زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبیلی زێرەڤانی و زریپۆشی دوژمنی سعوودیان ناسیوەتەوە و کردۆتە ئامانج.

ناوبراو هەروەها ڕوونی کردەوە: بە گوێرەی زانیارییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە هێزی دوژمنی سعوودی کوژراو و بریندار بوونە و زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسیان تەنیا لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆندا دەستگیر و قۆڵبەست کراون و هەروەها تێکرای ئەندامانی تیپی "الفتح" لە نەجران تەسلیمی هێزەکانی یەمەن بوون.

یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەش دا کە ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی سعوودی لە کاتی هەڵاتن یان تەسلیم بوون لە لایەن فرۆکەی جەنگییەکانی سعوودیاوە کراونەتە ئامانج کە دەتوانێ جۆرێک لە کۆمەڵکوژی سعوودی لە دژی هێزەکانی خۆی بێت.

وتەبێژی هێزەکانی یەمەن لە کۆتاییشدا خۆبەدەستەوەدان و تەسلیم بوونی دەیان کەس لە هێزەکانی سعوودیی خۆویستانە و بە هۆی گەمارۆ هەمە لایەنەکان لە لایەن سوپای یەمەنەوە ڕاگەیاند.

News Code 28577

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =