پووچەڵ کردنەوەی ٥٠ جار دەستدرێژیی تیرۆریستان/ زانیاری نوێ لە هێرش بۆ سەر حدکا

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا وێرای ئاماژە بە ٥٠ جار دەستدرێژیی تیرۆریستان لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەوساڵ لە ناوچەگەلی باکووری رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتەوە، ڕایگەیاند: لە هەموو ئەو هێرشانەدا زەبەری کوشەندە لە تیرۆریستان دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپووو فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیلامی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فارس، بە ئاماژە بە جموجۆڵی تیرۆریستان و گرووپە دژبەرەکانی کورد لە ماوەی دەیەکانی ٧٠ و ٨٠ی هەتاوی لە ناوچەگەلی سنووریی باکووری رۆژئاوای ئێران و هەڵمەتیان بۆ سەر شار و گوندەکان، وتی: هێزی زەوینی سوپا لە سەرەتای ساڵی ٨٩وە بە هەنگاو و چالاکیی بەربڵاوی هەواڵگرانە، ئۆپەراسیۆنی و ئەندازیارانە وردە وردە ئەو ناوچەگەلەی لە تیرۆریستان پاک کردەوە و لە سنوورەکانی دوور خستنەوە.

ڕاشیگەیاند: لەو کاتەوە تا ئێستا هێزی زەوینی سوپا بە ئامادە و چێکردنی ٥٠٠ بنکە و قەڵای پتەو و ١٦٠٠ کیلۆمەتر جادە لە بەرزاییەکان و ناوچەگەلی سنووری، توانیویەتی زۆربەی ئامانج و پلانە ئۆپەراسیۆنییەکانی گرووپگەلی تیرۆریستی بناسێتەوە و تێکیان بشکێنێت.

سەردار پاکپوور بیری هێنایەوە: لە ماوەی دوو سێ ساڵی ڕابردوو چەندین تیمی ئۆپەراسیۆنیی گرووپگەلی تیرۆریستی و لەوان تیمێکی ١١ کەسی لە حزبی دیموکرات لە گوندی سقلی شنۆ، تیمی ١٢ کەسەی حزبی دیموکرات لە سەوڵاوا، تیمێکی تەکفیری ٢١ کەسەی داعشی لە ئەزگەلەی کرماشان، تیمێکی ١٢ کەسەی پەژاک لە ناوچەی شاهۆی کرماشان، تیمگەلی پەژاکی لە چاڵدۆران، سووریکی ماکۆ و شەڕوینەی جوانڕۆ بە هوشیاری و هەڵمەتی یەکلاکەرەوەی ڕەزمەندەکانی هێزی زەوینی سوپا بە تەواوەتیی تێک شکێندران و بە دەیان کەسیان لێ کوژرا.

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا بە ئاماژە بە هێرشی خێرا و ڕاچڵەکێنەرانەی ساڵی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی شوێنی گردبوونەوەی ساڵانەی حزبی دیموکراتی ئێران لە ناوچەی سەنجەقی هەرێمی کوردستان، وتی: ئەو هێرشە کە بووە هۆی کوژران و بریندا بوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس لە بەرپرسانی و ئەندامی، نیشاندەری توانستی باڵای هەواڵگری و لێهاتوویی ڕەزمەندەکانی هێزی زەوینی سوپا لە کۆنتڕۆڵ کردن و بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلی دژە شۆڕشی تیرۆریستییە و هەروەها وەک بینیتان ساڵی دواتریش زۆربەی بنکە و بارەگای ئەو گرووپانە لە دوای شەهید بوونی حاسڵ ئەحمەدی لەم دیو سنوورەوە و لە لایەن بنکەکانی نزسا کرانە ئامانج و تێک و پێک دران.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی دوژمنی سەروو ناوچەیی لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی باڵوێزخانە و کۆنسولخانەدا بەردەوام خەریکی پاڵپشتی و پشتیوانی هەواڵگرانە، ماڵی و چەک و چۆڵ بە گرووپگەلی دژە شۆڕش و تیرۆریستی بۆ هاندانیان لە پێناو هێرش کردنە سەر شار و هاووڵاتیانی ئێرانی، وتیشی: ئەگەرچی ئێستا دۆخی سنوورەکان سەقامگیرە، بەڵام ئەوە بەو مانا نییە کە دوژمن و تیرۆریستان دەستیان لە هێرشەکانیان هەڵگرتووە و چیتر دەستدرێژی ناکەنە سەر سنوورەکانمان، بەڵکوو هەر لە ٦ مانگی سەرەتایی ئەوساڵدا زیاتر لە ٥٠ جار دەستدرێژیی دوژمنانی تیرۆریستی لە ناوچەگەلی باکووری رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتەوە بەرپەرچ دراوەتەوە و لە هەموو ئەو هێرشانەدا زەبەری کوشەندە لە تیرۆریستان دراوە.

News Code 28576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =