ئەمریکا ناتوانێت کۆتایی بە شەڕێک بێنێت کە خۆی دەستیپێبکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ئەمریکی سەبارەت بە پاشهاتەکانی شەڕخوازی ئەمریکا هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن بی سی تۆمەتەکان لە سەر هەوڵی ئێران بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی 2020 ی ئەمریکای بێ بنەما ڕاگەیاند و وتی: ئێمە هیچ سوودێک لە ئەو هەڵبژاردنە نابینین تا بێین و تێیدا دەستێوەردان بکەین.

زەریف لە درێژەدا وتی: ئێمە هیچ سوودێک لە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دیکە نابەین بەڵام جۆرێک شەڕی سایبری لە ئارادایە. ئەمریکا ئەو شەڕە سایبریەی بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار، نابەرپرسانە و بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناکۆکییەکانی ئێمە دەست پێکرد.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو شەڕە ئەگەری هەبوو ملیۆنان کەس بکوژرێن. ئێوە ساکس نێتتان لە بیرە؛ ئێوە زیرودیتان دێتە بیر؛ ئێوە ئۆلەمپیکان لە یادە.
وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: جۆرێک شەڕی سایبری لە ئارادایە و ئێران تێوەگلاوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا هۆشداریی دا: بەڵام ئەمریکا دەستپێکەری هەر شەڕێک بێت؛ ناتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت.

News Code 28575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =