عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئێران دەکات

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق لە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ئێران هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە مێدیاییەکانی عێراق لە سەفەری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ئێران هەواڵیان دا.

عەبدولمەهدی بە تازەیی چووەتە عەرەبستان و دەیەوێت بێن سەلمان و و حەسەن ڕۆحانی بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بانگهێشت بکات.

کەناڵی ئەلمەیادینیش پێش سەفەری عەبدولمەهدی بۆ ڕیاز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندبوو کە ئەو سەفەرە بە مەبەستی نێوبژیوانی نێوان تاران و ڕیاز ئەنجام دەبێت.

ئەو سەرچاوانە هەروەها وتوویانە کە عێراق بە دوای بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدای پێتەختی ئەو وڵاتەیە.

بەدر زیادی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەفەری عادل عەبدولمەهدی بۆ عەرەبستان سەرکەوتوو بووە و پاش ئەوە سەردانی ئێران دەکات.

News Code 28572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =