بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یاهۆنیووز، مووشەکی ناڤۆکی و بالیستیکی دانگ فێنگ(Dongfeng) ٤١ی بە درێژایی ٢١ی مەتری و بە خێرایی ٣٠ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێر و بە بڕەوی ١٤ بۆ ١٥ هەزار کیلۆمەتری کە لە ڕێژەی رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو و هاوکات لە گەڵ هەفتاهەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی حزبی و کمۆنیستی چین نمایش کرا، بە وتەی چاودێران و شرۆڤەگرانی سەربازی نیشاندەری کەم بوونەوەی مەودای ئەو وڵاتە لە گەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمریکی لە بواری تەکنۆلۆژیای سەربازییە.
فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سەروخێرایی دەنگ و ژێردەریایی ڕبۆتیک بەشێکی دیکەی جیهازات و تەکنۆلۆژیای نوێی سەربازی چین-ن کە لەو ڕێوڕەسمەدا ڕوونوێنی کران و بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان بڕیارە ئەو وڵاتە لە بواری بەرهەم هێنانی فرۆکەی جەنگی پێشکەوتە و ژێردەریایی ناڤۆکیشدا هەنگاوی بەرز هەڵگرێت.
شایانی باسە لە ڕێژەی رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو و هاوکات لە گەڵ هەفتاهەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی حزبی و کمۆنیستی چین نزیکەی ١٥ هەزار سەرباز و هێزی سەربازی و زیاتر لە ١٦٠ فرۆکەی جەنگی و ٥٨٠ جۆر جیهازاتی سەربازی بەشدار ببوون. ئەوە لە کاتێکدایە کە چین بە دوو ملیۆن کادری فەرمی ژن و پیاو گەورەترین سوپای جیهانی هەیە و لە بابەتی تێچووی سەربازیشەوە پاش ئەمریکا لە پلەی دووهەمی جیهانە.
بۆچوونی ئێوە