حەوتەمین پیشانگای کتێبی دیاربەکر دەستی پێکرد/ ۱۶۰ بڵاڤگە تێدا بەشدارن

حەوتەمین پیشانگای کتێبی دیاربەکر بە ئامادە بوونی ١٦٠ بڵاڤگە و ٢٠ بڵاڤگەی کوردی لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای کتێبی  دیاربەکر  بە ئامادە بوونی ١٦٠ بڵاڤگە بە هاوکاری گرووپی پیشانگاکانی TÜYAP و یەکێتی بڵاڤگەکانی تورکیا بەڕێوە دەچێت تا ٦ ی ئۆکتۆبەر کراوەیە و لە ئەو ماوە ٢٢٠ نووسەر، شاعیر و وێنەکێش لە ئەو پیشانگا وەکوو میوانی تایبەت بەشداری دەکەن.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پیشانگا، ئەرجان کاراکاش، وەزیری پێشووی فەرهەنگی تورکیا، سزگین تانری کولو، نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا، مەهمەت کایا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەی دیاربەکر وبورچ بایسال، سەرۆکی ئەنجومەنی سەریەدانەران و خاوەن پیشەکان بەشداریان کرد.

News Code 28565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =