بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا ئێقباڵ بەهمەنی لە کارگرووپی فەرهەنگی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی شەجەرەی تەیبەی سەیدەکانی پارێزگای کوردستان، وتی: ئەهلی سوننە بە تایبەتی ئایینی ئیمام شافعی نیسبەت ئەهلی بەیت ڕێزی تایبەتیان هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: کاتێک دەمانەوێت باسە دینییەکان بڵێینەوە لە ئەوەی کە ئەهلی بەیت و سەیدەکان وتوویانە کەڵک وەردەگرین.
سەرۆکی ناوەندی گەورەی ئیسلامی سنە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە عەشق بە ئەهلی بەیتی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام ڕیشەی لە ئیمان و دینی موسڵمانان بە تایبەتی سوننەی شافعی هەیە، درێژەی دا: دەربڕینی خۆشەویستی بە ئەهلی بەیت لە ناوچەی کوردستان بە تایبەتی لە نێو شافعییەکان زۆرە.
وتیشی: لە درێژایی مێژووی ئیسلامدا ئەهلی بەیت لە پەروەردە و چاکسازی کۆمەڵگا ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە و هەرگیز داواکارانی سەردەمی خۆیانیان لە بیر نەکردووە و بەردەوام لە نێو خەڵک بوون و خۆیانیان لێی جودا نەکردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە