"قەسر شیرین" لە فێستیڤاڵی سلێمانی نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی قەسر شیرین لە دەرهێنان و بەرهەم هێنانی ڕەزا میرکەریمی لە بەشی ڕکابەری نێونەتەوەیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "قەسر شیرین (Castle of Dreams)" لە دەرهێنان و بەرهەم هێنانی ڕەزا میرکەریمی بە نوێنەرایەتی لە ئێران لە بەشی ڕکابەری سەرەکیی سینەمای جێهانی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی سلێمانی، بڕیارە کاتژمێری ٢٢ی رۆژی شەممە (١٣ی مانگی ڕەزبەر/ ٥ ئاکتەوبری ٢٠١٩) لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت.

ئەم فیلمە کە پەخشی جیهانیی لە ئەستۆی کۆمپانیای "ئیریماژ (IRIMAGE)"ـه، بڕیارە لە فێستیڤاڵی سلێمانیدا لە گەڵ ١٠ بەرهەمی سینەمای لە وڵاتانی فەڕەنسا، کۆریای باشوور، چین، ئێسپانیا، لۆگزامبۆرگ، تورکژیا، ئەڵمانیا، هولەندا، یۆنان، ئاڵبانیا، پۆڵاندا، بەلژیکا و فەلەستین ڕکابەری بکات.

قەسری شیرین پێشتر لە بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی شانگهای چین سێ خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەری پیاوی بۆ دەورگێڕانی حامد بێهداد مسۆگەر کردووە و هەروەها دوو خەڵاتی باشترین و دەهێنەر و باشترین فیلم لە ڕوانگەی ڕەخنەگرانی لە دووازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی هونەری باتۆمی گورجستان و خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئۆرێنبێرگی پێبەخشراوە و ئێستاش لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی وێنکۆوێری کەنادا وەرگیراوە.

چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی کە لە لایەن کۆمپانیای مەستی فیلمەوە بەڕێوە دەبرێت، بڕیارە بە نمایشی ١٣٤ کورتە فیلم، فیلمی بڵیند و فیلمی بەڵگەیی لە ٧٨ دەرهێنەری جیهانی لە بەشەکانی سینەمای جیهان و سینەمای کوردی لە رۆژانی ٩ تا ١٥ی ڕەزبەر/ ١ تا ٧ی ئاکتەوبری ئەمساڵ لە شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

News Code 28560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =