یارمەتی ۶ ملیۆن دۆلاری کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ

جێگری ژینگەی دەریایی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگە وتی: کۆمەڵەی نێودەوڵەتی تا ئێستا لە ٦ قۆناغدا، سەرجەم ٦ ملیۆن دۆلاریان بۆ بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ ئاراستە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ڕەزا لاهیجان زادە بە ئاماژە بە ئامادە کرانی پلانێک بە هاوبەشی لە گەڵ کەرتی ئاوەدانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بووژانەوەی گۆمەکان، وتی: دەریاچەی ورمێ یەکێک لەو بابەتانەیە کە لەو پلانەدا جەختی لێ کراوە و ئازەربایجانی رۆژئاوا یەکێکە لە پایلۆتەکانی وڵات لەو بوارەدا.

وتیشی: لەو پلانەدا یارمەتیگەلی نێودەوڵەتی لە قەوارەی ٦ قۆناغ و هەر قۆناغێک یەک ملیۆن دۆلار بۆ بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ خەرج کراوە و لە هەمان کاتیشدا دەوڵەت گوژمەیەکی هاوئاستیشی بەو مەبەستە تەرخان داوە.

جێگری ژینگەی دەریایی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگە بە ئاماژە بە ڕەزامەندیی کۆمەڵگەی نێودەولەتی لە ڕەوتی پێشبردنی پلانی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ، ڕایگەیاند: ئەو هەنگاوانە دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتووشدا یارمەتیگەلێکی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە ئاراستە بکرێت و هاوکات رێ خۆش بکات بۆ هاوبەشی چینەکانی خەڵکی لەو ڕەوتەدا.

شایانی باسە کە دەریاچەی ورمێ لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ١٣٨٠ەوە وشکبوونی دەست پێ کرد و بە گوێرەی ئامارەکان تا ساڵی ٢٠١٥ی زایینی نزیکەی لە سەدا ٨٠ی ڕووبەری وشک بووە، هەر بۆیە لە لە قەوارەی پلانگەلی ئەرکانی بووژانەوەدا بڕیارە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ (لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوییەوە) ئەو دەریاچەیە بگەیێندرێتە ئاستی ئێکۆلۆژیکی خۆی.

News Code 28557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =