بەڕێوەبەرانی کەناڵێکی تێلگرامی لە کوردستان دەسبەسەر کران

فەرماندەی ئینتزامی کوردستان وێرای شی کردنەوەی پلانەکانی حەوتەی ناجا لەو پارێزگایە، لە دەستگیرکرانی ٩ کەس لە پەیوەندی لە گەڵ کەناڵێکی تێلگرامی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ئەوڕۆ لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانیدا بە بۆنەی ڕاگەیاندنی پلانەکانی حەوتەی ناجا لە کوردستان، وتی: هەموو ساڵیک لە رۆژانی ١٤ تا ٢٠ی ڕەبەر وەک حەوتەی ئینتزامی ناسراوە و پلانەکانی ئێمە بۆ ئەو حەوتەیە بریتین لە دیدار لە گەڵ نوێنەری وەلی فەقێ، سەردانی و عەترپاشێنی مەزاری شەهیدان، بەرەبەیانی هاوبەش، کردنەوەی پیشانگای جۆراوجۆر و لەوان پیشانگای خەسارە کۆمەڵایەتییەکان بە هاوبەشی کۆمەڵگەی زانکۆیی، ڕێزنان لە خانەنشینان و پیاسە کردنی بە کۆمەڵ.

ناوبراو دیداری ڕووبەڕووی بەرپرسانی ئینتزامی و خەڵک، بەڕێوەبردنی مانۆری مۆتۆرسیکلێت‌سوارانی یاسامەند، پەرەدان بە ڕاهێنانە گشتییەکان، پێدانی خزمەتی دووقاتە بە هاووڵاتیان لە ناوەندگەلی دەرمانی و ... بەشێکی دیکەی پلانەکانی هێزی ئینتزامی کوردستان لە حەوتەی ناجایە.

فەرماندەی ئینتزامی کوردستان لە درێژەدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پەنای بەهرەکانی کرد و ڕایگەیاند: لە رۆژانی ڕابردوودا ٩ کەسی بەڕێوەبەری کەناڵیکی تێلگرامی دەستبەسەر کراون و وردەکاریی دۆسیە و تاوانەکانیان بە زوویی لە لایەن بەرپرسانی دادگەوە ڕادەگەیێندرێت.

News Code 28556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =