دەرمانی ئایدز دۆزرایەوە

توێژەران بە بەکارهێنانی ئەندازیاری ژینێتیک شێوەیەکیان داهێناوە تا بە یارمەتی ئەوە بتوانرێت ڤایرۆسی ئایدز لە لەشی مرۆڤ لەناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دیجیتاڵ ترندز، دەمێکە کە توێژەران خەریکی توێژینەوە لە سەر دەرمانێکن بۆ نەخۆشی ئایدز. پێشکەوتنەکانی ئەوان بە تایبەتی لە بواری دەرمانەکانی ئانتی رترو ویرال سەرەنج ڕاکێشە. ئەو دەرمانانە ئیزن نادەن ڤایرۆسی ئایدز لە لەشی مرۆڤ زیاد بکات.

ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە سیستەمی ئیمەنی لەش بتوانێت خۆی لە بەرانبەر خەسارەکان زیاتر چا بکاتەوە. بە هەبوونی دەرمانەکانی ناتی رترو ویرال تا کاتێک لە لەش پارێزەری دەکەن کە نەخۆش بەکاریان بهێنێت. پشت بەستن بە دەرمانەکان بەو واتایەیە کە ڤایرۆسی ئایدز دووبارە دەگەڕێتەوە. خراپتر ئەوەی کە ئەگەری هەیە لەشی نەخۆش لە بەرانبەر ئەو دەرمانانە خۆڕاگری نیشان بدات کەواتە کاریگەری ئەو دەرمانە لە داهاتوودا مسۆگەر ناکرێت.

تارع ڕەعنا مامۆستای زانکۆی سێن دیێ گۆ دەڵێت: بە چاکسازی ژێنێتیکی یەک RNA کود بۆ دانراو دەتوانرێت تەنانەت لە ئەگەری بچڕانی دەرمانیش لە سەرهەڵدانەوەی دووبارەی ئێچ ئای ڤی لە خانەکانی T و میکروگلیا رێگری بکرێت. بە واتایەکی تر ئێمە دەرمانێکمان بۆ ڕیشەکێش کردنی ئێچ ئای ڤی و ئایدز هەیە.

News Code 28553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =