جەنابی مایکڵ کلۆر سەردانی سەردەشت بکە

باڵوێزی ئەڵمانیا لە ئێران تویتێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری بڵاو کردەوە بەڵام لە وڵامی خەڵکی ئێران تەواو شۆک بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایکڵ کلۆر برشتۆلد، لە تویتێکدا داوای لە خەڵکی ئێران کردبوو، شوێنێکی پێ بناسێنن کە سەردانی بکات لە ڕۆژی جیهانی گەشتیاریدا ، خەڵکی ئێرانیش لە توویتەر پێیان وتبوو، بڕۆ سەردانی سەردەشت بکە کە بە چەکی ئەڵمانی کیمیاباران کرا.

 ڕەنگە مایكڵ کلۆر چاوەڕوانی ئەوە بووبێت خەڵک چەندین شوێنی گەشتیاری خۆشی پێ بناسێنن کە سەردانی بکات بەڵام زۆربەی خەڵک لە لاپەڕەی توویتەرەکەیدا بۆیان نووسی بڕۆ سەردانی سەردەشت بکە کە سەدام حسێن بە بۆمبی کیمیایی دروست کراوی ئێوە بوردومانی کرد.

هاووڵاتیەکی ئێرانی نووسیبووی: " ئەگەرچی ئێوە باڵوێزێکی هێمنن و ئێمە ئێوەمان خۆش دەوێت بەڵام باشترە سەردانی ئەو شار و گوندانە بکەی کە بەو بۆمبە کیمیاییانەی ئەڵمان بە سەدامی داوە، کیمیاباران کران.

 شار‌ی سەردەشت یەکێک لە شاره‌کانی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا  کە کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەێکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان کە ساڵی ١٩٨٧ زایینی لە لایەن حکومەتی سەدام حوسێن و لە میانەی شەڕی ئێران و عێراق بە گازی خەردەل و بۆمبە دروت کراوەکانی وڵاتانی ئەورووپایی و لەوانە ئەڵمانیا، کیمیاباران کراوە و تا ئێستاش ژمارەیەک لە بریندارەکانی ئەو کارەساتە بەدەم ئازاری زامەکانیانەوە دەتلێنەوە.

News Code 28552

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =