پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەدەسێنێت

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ل سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی هەرێمی كوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ یاسین ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی هەرێمی كوردستان كۆبوویه‌وه‌.

  له‌ دیدارێكدا چه‌ندین بابه‌تی وه‌ك سودوه‌رگرتن له‌ تواناكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها دروست كردنی ناوچه‌گه‌لی پیشه‌سازی هاوبه‌ش و به‌هێزكردنی سنووره‌كانی هاتوچۆ خرایه‌ به‌ر باس.

لەم دیدارەدا مەهدی شوشتری سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان جەخت لەوە کردەوە کە دەبێ گرینگی زیاتر بە تۆکمەکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان ئێران و هەرێم بدرێت و دوو لایەن هەوڵی جدی بدەن لەم پێناوەدا.

News Code 28551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =