جابری ئەنساری سەردانی عێراقی کرد

جێگری کاروباری ئێرانییەکان و مەجلیسی وەزارەتی کاروباری دەرەوە بۆ دانوستان سەبارەت بە ئاسانکاری بەڕێوەچوونی ئەربەعین سەردانی عێراقی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن جابری ئەنساری جێگری کاروباری ئێرانیان و مەجلیسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە عێراق لە گەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای بەسرە دیداری کرد.

ناوبراو لە دیداری جودادا لە گەڵ سەرتیپ عەلی مالکی فەرماندەی پایانەی سنووری شەلەمچە( لە بەشی عێارق)، ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە و سەباح بزونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە سەبارەت بە ئاسانکاری لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی گەورەی ئەربەعین گفتوگۆی کرد.

جابری ئەنساری هەروەها لە گەڵ سەید عەلی سەید حەکیم سافی لە زانایانی بەناوبانگی بەسرە دیداری کرد.

جێگری کاروباری ئێرانیان و مەجلیسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ هەماهەنگی لە گەل بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە ڕێپێوانی میلیۆنی ئەربەعین و ئاسانکاری بۆ بەشداری هاووڵاتیانی ئێرانی لە ئەو کۆبوونەوە گەورە، سەردانی بەسرە، بەغدا، کەربەلا و نەجەف دەکات.

News Code 28547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =