بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانى ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، کە پەرلەمانى ئەو وڵاتە بریاریدا بە درێژکردنەوەى ئەرکى سەربازى هێزەکانى بۆ ماوەى ساڵێکى دیکە لە عێراق و هەرێمى کوردستان.
ئاماژەشیان بەوە کردووە کە مانەوەى ئەو هێزانە بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمهرگهی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆماوهی ساڵێكی تر.
لەلایەکى ترەوە وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا جەختى لەوە کردوەتەوە مانەوەى هێزەکانیان بۆ هاوکاریکردنى پێشمەرگەو سوپاى عێراقە بۆ لەناوبردنى چەکدارانى داعش.
جەختیشیکردوەتەوە کە پێویستە هاوکارى ئەو هێزانەى ناوخۆى عێراق بکەن لەپێناو دابینکردنى ئاسایش و ئارامى لە وڵاتەکەیاندا.
شارپرێش نووسی: ئهڵمانیا ۱۶۰ ڕاوێژكار و سهربازی له عێراقه بۆ ڕاهێنان و مهشقكردن به هێزەکانى پێشمهرگه و هێزه عێراقییهكان و لەشەڕى دژى داعشیشدا رۆڵێکى سەرەکى هەبووە لە هاوکاریکردنى هێزەکانى پێشمەرگەو پێدانى چەک.
بۆچوونی ئێوە