هەڕەشەی تورکیا لە ئەمریکا سەبارەت بە ناوچەی ئارامی سووریا

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: دانوستانەکانی نیوان ئەنقەرە و واشنتۆن سەبارەت بە ناوچەی ئارامی سووریا نەگەیشتووەتە ئەنجام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا پاش كۆبونەوەكانی كۆمەلەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: توركیا لە پرسی ناوچەی ئارامی سووریا سەربەخۆ هەنگاو دەنێت، ئەگەر بێتو دانوستانەکانی لە گەڵ ئەمریکا بێ ئەنجام بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد کە "ئەمریکا لە ئێستادا گەڕانەوەی توركیا بۆ سیستمی فڕۆكەی جەنگی ئێف-۳۵ تاوتوێ دەكات، كە لە بری ئەوە مووشەكی ئێس-۴۰۰ی رووسی کڕیبوو."
حكوومەتی توركیا، داواكارە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە باكووری سووریا بە درێژایی ۴۸۰ كیلۆمەتر لە قووڵایی ۳۰ کیلۆمەتردا لە سنوورەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ناوچەیەكی ئارام بنیادبنرێت، و شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن". 
 

News Code 28541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =