بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە لە هەژماری فەیسبووکی خۆیدا ڕایگەیاند: وەرگێڕاوی کوردیی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" بەرهەمی بێهرووز بووچانی نووسەری کوردی ئیلامی، بەزوویی لە لایەن دەزگاى غەزەلنووس لە شاری سلێمانی و هاوکات لە لایەن خانەى کتێبی ئەرزان لە وڵاتى سوید چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
شایانی باسە، "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" چیرۆکی سەفەری خودی نووسەرەکەیە بۆ ئۆسترالیا و دەستگیرکرانی لە بازگەی پەنابەرانی ئۆسترالیا لە دوورگەی مانووسدا و خۆبواردنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە پێدانی مۆڵەتی چوون بۆ خاکی ئۆسترالیایە. ئەو چیرۆکە لە واتساپدا نووسراوە و پاشان لە لایەن "ئومێد تەوفیقیان" و "موونس مەنسووبی"یەوە کراوەتە ئینگلیزی.
ئەم ڕۆمانە تا ئێستا چەندین خەڵاتی گرینگی وەک "ڤیکتۆریەن پریمییەر" (گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیا)، نیۆسات ڤیلز پریمییەر، خەڵاتی بایۆگرافی و کتێبی دایکۆمێنتی ساڵی ئۆسترالیای مسۆگەر کردووە.
بۆچوونی ئێوە