منداڵێکی سێ ساڵەی سەرپێڵی لە ئاگردا گیانی لە دەست دا

منداڵێکی سێ ساڵەی سەرپێڵی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتی کرێکارانی وەرزی گیانی لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری هێزی ئینتزامی شاری هەمدان لە مەرگی منداڵێکی سێ ساڵەی سەرپێڵی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە نزیکیی گوندێکی ئەو شارە هەواڵی دا.

سەرهەنگ ئەحمەد ئەنواری وتیشی: کاتژمێری ١٧:٢٠ خولەکی ٢ی ڕەزبەر هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە دوو خێوەتی لە نزیکی گوندی ئەمزاجێرد لە نزیکی هەمەدان بە ناوەندی فریاکەوتنی پۆلیس درا و خێرا تیمێکی گەشتی ئینتزامی کەلانتەری ١٨ی جەورەقان ڕەوانەی ئەو شوێنە کرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: کەسانی ناو ئەو دوو خێوەتە کرێکارانی وەرزیی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە گەڵ بنەماڵەکانیان بوونە کە بە هۆی ئاگری پەکنیک خێوەتێکیان ئاگری گرتووە و لەمناوە کوڕە منداڵێکی سێ ساڵە لە ناو ئاگرەکەدا بێ دەرەتان ما و بە داخەوە گیانی لە دەست دا.

شایانی باسە، زۆربەی خەڵکی سەرپێڵ کە لە خەزەلوەری ساڵی ٨٦ی هەتاوی تووشی بوومەلەرزەی ٧،٣ ریختەری هاتن، تا ئێستاشی لە سەر بێت لە خێوەت و کانێکسدا دەژین و بۆ مەعاشیان ناچارن ڕوو لە کرێکاری لە شارەکانی دەوروبەر بکەن.

News Code 28537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =