بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، نگار قودسی کەنی هاووڵاتیی بە ڕەگەز ئێرانی کە لە دادگایەک لە ویلایەتی مینسوتا لە ئەمریکا بە تۆمەتی پێشێل کردنی گەمارۆ تاک لایەنەکانی واشنتۆن دژی تاران بە 27 مانگ زیندانی سزا درابوو، ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییەی ئێران کە دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی دەور دانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران لە ئۆسترالیا دەستگیر کرابوو، ئازاد کرا و گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.
ناوبراو بە تۆمەتی گواستنەوەی تەکنۆلۆژییەکانی پێوەندیدار بە پانتایی بێ سیم بۆ ئێران و پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە لایەن دەوڵەتی ئۆسترالیاوە دەستگیر کرابوو و بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان ڕادەستی ئەمریکا کرابوو.

هاووڵاتیەکی ئێرانی لە زیندانەکانی ئەمریکا ئازاد کرا.
News Code 28533
بۆچوونی ئێوە