سەرکۆنسولی ئێران لە گەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە هەولێر لە درێژەی دیداری لە گەڵ بەرپرسانی کوردی عێراق و لە پێناو گەشەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر لە دیداری دوکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رێگەگەلی گەشەی هاوکاری لە بواری تەندرستی و دەرمانیان لێک دایەوە.

لەو دیدارە بەرزنجی جەختی لە ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهرە وەرگرتن لە ئەزموون و ئیمکاناتی دەرمانی و پزیشکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

لە بەرامبەردا ڕەشنوودی بە ئاماژە بە متمانەی خەڵکی هەرێم بە سیستەمی دەرمانی کۆماری ئیسلامی و بوونی ئیمکاناتی دەرمانی و زانکۆیی لەو وڵاتەدا، داکۆکی لە هەوڵەکان بۆ تۆکمەی پەیوەندی دەرمانی و توندروستی و ڕاهێنەریی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد.

شایانی باسە، لە درێژەی دیدارەکانی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، ڕەشنوودی لە گەڵ دیندار زێباری رێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە و لەو دیدارەشدا زێباری وێرای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکار بوونی سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە هەولێر، ڕایگەیاند: هیوادارم پەیوەندیی دوو لایەنە و هاوکاری هاوبەش لە بوارە دڵخوازەکاندا پەرە بستێنێت.

هەروەها زێباری لەو دیدارەدا سەبارەت بە دوا هەلومەرجی پەنابەران و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی ئاراستەی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر کرد.

News Code 28531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =