شەڕی یەمەن کۆتایی نەیێت، وەڵامی یەمەنییەکانی توندتر دەبێتەوە

سەرۆک کۆ مار بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر شەڕی یەمەن کۆتایی نەیێت، وەڵامی یەمەنییەکان توندتر دەبێتەوە، وتی: پێویست ناکات ئەورووپا نێوبژیوانی نێوان ئێمە و ئەمریکا بکات، ئەگەر پێویست بکات خۆمان دەزانین چۆن دانوستان بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی چوارشەممە بە کاتی نیۆیۆرک، لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە زیاد بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و خراپتر بوونەوەی دۆزی یەمەن، وتی: منیش وا بیر دەکەمەوە خەریکین نزیکتر دەبینەوە بە خاڵێکی خراپتر و ڕێگاچارەی سەرەکی ئەوەیە کە ڕیشەی ئاڵۆزییەکان وشک بکەین.

ناوبراو وتیشی: لە یەمەن ٥ ساڵە خەڵک لە ژێر توندترین بوردمانەکانن و هەموو ژیانی خەڵک لەناو چووە و ئەمەش یەمەنییەکانی زۆر ئاڵۆز کردووە، وێڕای ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن پێشکەوتنی زۆریان لە ٦ مانگی دوایی هەبووە کە بۆ هەمووان سەرسووڕهێنەرە. کەواتە ڕێگای ڕێگری لە زیاد بوونەوەی ئاڵۆزییەکان، هەوڵ بۆ بەهێز بوونەوەی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەیە، ئەبێ شەڕی یەمەن کۆتایی پێبێت و ئەمریکا گوشار نایاسایی دژی نەتەوەی ئێران ڕابگرێت.

سەرۆک کۆمار وتیشی: بۆ دەوڵەتی ئەمریکا زۆر سووکانەیە کە ئەو هەموو ڕادار و جیهازاتەی بە پارەی عەرەبستان، ئیمارات و عێراق لە تەواوی ناوچەکە چنیوە و هەموو جۆرە پاتریۆتی هێناوە بەڵم نەیتوانیوە مووشەکێک شوێنگیری بکاتو تێکیبشکێنێت و لە بەرانبەردا پاگەندەی نابەجێ و تۆمەتی هەڵە و ناڕەوا دەدات. دەوڵەتی ئەمریکا کە ئەم هەموو ڕادارەی لە ناوچەکە هەیە ئەبێ بڵێت کە هۆکارەکەی چییە؟ ئەو هێرشە لە لایەن یەمەنەوە بووە و ئەگەر شەڕ لە یەمەن کۆتایی نەیێت، هێرشی زۆر توندتر لە لایەن یەمەنییەکانەوە ئەنجام دەبێت.

سەرۆک کۆمار سەبارەت بە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: سەرەتا لە ڕێبەرانی ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە پرسیارم کرد کە بە چ هۆارێکەوە دەڵێن ئێران یارمەتیدەری ئەو هێرشە بووە؟ ئەوان هیچ هۆکارێکیان ئەبوو تەنیا یەک قسەیان دەکرد و ئەوەی کە بەرنامەڕێزی بۆ ئەو هێرشانە سەرتر لە دەسەلاتی یەمەنییەکان بووە. وتم وا بیر بکەینەوە کە سەرتر لە ئاستی یەمەنییەکان بووە؛ زانایری ئێوە لە تواناییەکانی یەمەن چەندە و ئەگەر یەمەن نەبووە لە کوێ بووە؟ ئێوە بەڵگە بهێنن.

سەرۆک کۆمار هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گەمارۆکانی دژی ئێران وتی: دوەڵەتی ئەمریکا ئەبێ بیر بکاتەوە لە سەردەمێکدا کە گەمارۆی بە سەر ئێران سەپاندووە، چ سوودێکی بردووە؟ ئەو هەوڵەی ئەمریکا لە زیانی خۆدی ئەمریکا، وڵاتەکانی لایەنی بازرگانی ئێمە و خەڵکی ئێرانە و لە لایەکی ترەوە بە سەپاندنی ئەو جۆرە گەمارۆوانە دژی خەڵک، دەستی داوەتە تیرۆریزمی ئابوورییەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: لە ڕەوتی بەرجام ئەوەی پێوەندی بە ئەورووپاوە هەیە ئەوەی کە بەڵینەکانی کردەیی بکاتەوە، ئەوەی کە ئەبێ لە گەڵ ئەمریکا قسە بکەین یان خود نا پێوەندی بە ئێمە و ئەمریکاوە هەیە. ئەگەری هەیە ڕۆژێک بڕیار بدەین پێکەوە قسە بکەین و ئەگەری هەیە بڕیار بدەین پێکەوە قسە نەکەین. بەڵام ئەمریکییەکان لە بەرجام بەڵینیان داوە و ئەبی بەڵینەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

سەرۆک کۆمار لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا وتی: ترامپ سەرەتا ئەبێ پێبەندی بەڵینەکانی ساڵی ٢٠١٥ی دەوڵەتی ئەمریکا بێت، کردەییان بکاتەوە و ئەو کات ئەگەر پێویست بە تەلەفۆن بێت پێکەوە قسە دەکەین. بەڵام سەرەتا ئەبێ بڵێت بۆچی دەوڵەتی ئەمریکا و بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی بە بێ هۆ پێشێل کردووە و ئەو هۆکارانەش ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵێت. هەر ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشکاوانە بە منی وت کە ئەمریکا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە و هەموو جیهانیش دەزانن. کەواتە ئەوەی کە قەرزدارە و تۆپەکە لە مەیدانی دایە، ئەمریکایە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە گرینگ ئەوەیە کە هەموومان یارمەتیدار بین پرسەکانی ئەمڕۆی ناوچەکە و جیهان چارەسەر بکەین، وتی: قسە کردن و تەلەفۆن کردنی و یا اجوپێکەوتنەکان کێشەیەک جارەسەر ناکات بنەڕەتی پرسی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەوەیە کە متمانە بگەڕێتەوە بۆ لایەنەکان.

ڕۆحانی وتیسی: بە ڕای من ئەوەی کە دەوڵەتی برێز ترامپ ڕووی داوە، پرسی ڕووخانی بەرجام نییە، گرینگتر لە بەرجام ڕووخانی متمانە لە نێوان دوو لایەنەکە و تەنانەت باوەڕ لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانی تری جیهانە. ئەمریکا لە زۆربەی بەڵێنەکانی خپی لەوانە بەڵێنە کەشوهەواییەکان لە یۆنێسکۆ، لە گەڵ وڵاتگەلێک وەکوو چین و ڕووسیا و ئەورووپا و نەفتا و زۆربەی لە وڵاتەکانی پێشێل کردووە.

سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا وتیشی: ئەمریکا پێش مەرجێکی بۆ دانوستان دانوە قسەی ئێمەش ئەوەیە کە ئەو پێش مەرجەکە لاببات، پێش مەرجی ئەمریکا ئەوەیە کە دەڵێت من زیاترین گوشار دەخەمە سەر ئێران تا پێکەوە دانوستان بکەین. ئەو پێش مەرجەی دانوستانە واتا ئەبێ زیاترین گوشار لە سەر ئێران نەمێنێت. تەواوی گەمارۆ و گوشارەکان لاببات و لە کەشێکی دادپەروەرانە و ئازاددا ئەگەر بیەوێت پێکەوە گفتوگۆ بکەین پێم وابێت ئەو کاتەیە کە گفتوگۆ ئاکامی دەبێت و لە بەرژەوەندی دوو وڵاتەکەیە و لە ئەم دۆخەی ئێستا گفتوگۆ بە قازانج نابینم؛ نە بۆ ئێران و نە بۆ ئەمریکا.

News Code 28525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =