پەیوەندییەکانی تاران – بەغدا دەبێ زیاتر گەشە بستێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری بەرهەم ساڵح وتی: عێراق وڵاتی دۆست، برا و دراوسێمانە و پێویستە پەرەستاندنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات زیاتر گەشە بستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە)ی لە گەڵ بەرهەم ساڵح لە شوێنی مانەوەی سەرۆک کۆماری و لە پەراوێزی ٧٤ئەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بە دەفرایەتیی باڵای پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، جەختی لە زەروورەتی هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات و لەوان جۆماڵی ئەلوەن کرد.

سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی بە هاوکاریی باشی دەوڵەتی عێراق بۆ میوانداری لە زیارەتکاران و نزیک بوونی چلەی ماتەمەینی حسێنی کرد و وتی: چارەسەریی کێشەگەلی بانکی نێوان ئێران و عێراق دەبێتە مایەی گەشەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ئاسانکاری لە بەردەم زیارەتکاران و لەو ڕووەوە داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەم بەر لە گەیشتن بە رۆژانی چلەی ماتەمین، لەوبارەیەوە ئاسانکاری زیاتر بڕەخسێنین.

سەرۆک کۆماری عێراقیش لەو دیدارەدا بە ئاماژە بە ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ گەشەی پەیوەندیی هەمە لایەنە لە گەڵ ئێران، وتی: پەیوەندی مێژوویی و فەرهەنگی گرینگترین پاڵپشتی بەربڵاوی پەیوەنییەکانی نێوان دوو وڵاتە.

بەرهەم ساڵح هەروەها بەڵێنی دا کە هەموو هەوڵی خۆی بۆ چارەسەریی کێشەی بانکی زیارەتکاران بخاتە گەڕ و پێشبینی کرد کە ڕێوڕەسمی چەلەی ماتەمینی ئەوساڵ بە نیسبەتی ساڵانی ڕابردوو زۆر شکۆمەندتر دەبێت.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە دۆخی ناوچە بە تایبەت یەمەن کرد و پلانی داهێنەرانەی هاوپەیمانی ئومێد و ئاشتیی هورمۆزی نرخاند و وتیشی: وەدی هاتنی ئەو پلانە یارمەتییەکی گەورە دەدات بە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆتاییشدا خوازیاری پێکهێنانی کۆمیتەی هەمیشەیی بۆ چارەسەریی ئاستەنگ و کێشەگەلی ئیداریی نێوان دوو وڵات و پێوشوێن گرتنی پڕۆژە پەسندکراوەکان لە ئاستی سەرۆکایەتی نێوان ئێران و عێراق بوو.

News Code 28522

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =