ترامپ سەفەری بەرپرسانی ئێران بۆ ئەمریکای قەدەغە کرد

کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێکی فەرمی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوونی بەرپرسانی پایەبەرزی ئێران و ڤێنزۆئێلا و هەروەها کەسە نزیکەکانیانی بۆ خاکی ئەمریکا قەدەغە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە چوونی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ئێران و کەسە نزیکەکانیان بۆ ئەمریکا قەدەغەیە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە دۆناڵد ترامپ واژۆی کردووە، پاگەندەی کرد: ئێران خەریکی پەرەپێدانی قەیرانە نامرۆڤانەکانە، هەڕەشە لە دراوێکانی دەکات، هەڕەشە لە دەریاوانی نێودەوڵەتی دەکات و هێرشی سایبری وێرانکەر ڕێبەرایەتی و بەڕێوە دەبات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها سەفەری نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا و کەسە نزیکەکانیی لە چوون بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد.

کەسانێک کە ئەو قەدەغە کرانە دەیانگرێتەوە بریتین لە بەرپرسانی دەوڵەتی بە پۆستی وەزیری و سەرتر، ئەندمانی هێزە چەکدارەکان لە سەرهەنگەوە بۆ سەر، ئەندامانی یاسادانەری ڤێنزۆئێلا و هەروەها کەسە نزیکەکانیان.

News Code 28519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =