بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بی بی سی، تابلۆی گران و چەند ملیۆن یۆرۆیی ونبووی "چیمابۆئێ" هونەرمەندی سەدەی سێزدەی فلۆڕانسی لە چێشتخانەی پیرەژنێک لە شاری کومپین هاوێری پاریس دۆزرایەوە و ڕەسانایەتیی لە لایەن کارناسان پشتڕاست کرایەوە.
بە باوەڕی ئەو کارناسانە بایەخی ئەو تابڵۆیە کە وەک بەرهەمەکانی دیکەی چیمابۆئێ لە ڕیزی هونەری بیزانسییە و لە سەر دارێک بە ڕووبەری زێرکەفت داڕێژراوە، زیاتر لە ٦ ملیۆن یۆرۆیە.
ئەگەری ئەوە هەیە ئەم تابلۆیە دوای تۆزخواردنێکی زۆر لە ماڵی پیرەژنی پاریسی، وەک تابلۆیەکی دیکەی ئەو هونەرمەندە کە لە گالەریی نیشتمانی لەندەنە، سەر لە شوێنێکی باشتر دەربێنێت.
بۆچوونی ئێوە