تاقەوسان ئاگری تێبەر بوو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە ناوچەی مێژوویی تاقەوسان ئاگری تێ بەر بوو.

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ٣ ی ڕەزبەر، یەکینەکانی پاراستن، لە دەستپێکی ئاگر کەوتنەوە لە سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی تاقەوسان ئاگادار بوونەوە و لە گەڵ بەرپرسی تەکنیکی و هێزی خزمەتگوزاری بنەکەکە بۆ کوژاندنەوە ئاگر چوونە شوێنی ئاگر گرتنەکە.

 مەهدی خاڵوەندی زیادی کرد: بە پێی هەڵکردنی بای توند و هەروەها وشک بوونی گژوگیای دەوروبەر، ئاگرەکە خێرا پەرەی سەندبوو و هەر بۆیە هێزەکان بە مەبەستی ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاگرەکە هەوڵی کەندنی کاناڵیان دا.

ناوبراو وتیشی: بەشێک لە ناوچەکە ئاگری تێبەر بوو، بەڵام بەختەوەرانە ئاگر لە کاتژمێر ١١:٤٧ خولەک بە تواوەتی ڕاگیرا و دەرفەت نەدرا تا خەساری جیدی بگەیێتە لەوڕگە و دارەکان لە ئەو ناوچە.

خاڵوەندی وتی: لە ئەو ئاگر تێبەربوونە کە سەرچاوەکەی مرۆیی بوو هیچ خەسارێک لە ئاسەواری مێژوویی تاقەوسان نەدرا.

News Code 28514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =