زانایان دەبێ بە هەوڵی زانستی بیرۆکەی توندڕەوی ڕیشەکێش بکەن

مامۆستا مەلا قادر قادری لە کۆڕبەندی ڕۆڵی زانایان و مامۆستایان هەمبەر بە بیرۆکەی تەکفیری ڕایگەیاند: دەبێ بە هەوڵی زانستیی زانایان بنچینەی بیرۆکەی توندئاژۆ و تەکفیری وشک بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا مەلا قادر قادری لە کۆڕبەندی ڕۆڵی زانایان و مامۆستایان هەمبەر بە بیرۆکەی تەکفیری کە لە ناوەندی گەورەی رۆژئاوای ئێران لە شاری سنە بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بەوەی کە کوردستان هەمیشە مەکۆ و لانکەی زانست، عێرفان و زانایان بووە، وتی: بێ گومان زانایانی کوردستان بە ڕاهێنان و فێرکاری و بانگەشەیان لە پێناو پاراستن و پاسەوانی لە بیرۆکە و بایەخەکان هەوڵی فراوانیان داوە

مامۆستا قادری بە ئاماژە بە هەوڵی بێ وچانی زانایانی ئایینی بۆ وەرگێڕانی کتێبی پیرۆزی ئاسمانی، هۆندنەوەی شیعر و نووسینی کتێب و سەرچاوەگەلی زانستی ڕۆڵێکی بەرچاویان بووە لە ئاراستەی یەکگرتوویی و پەرەدان بە بایەخگەلی ئیسلامی، وتیشی: زانایان دەبێ هوشیار بن کە چاخی ئەوڕۆ جیاوازە لە سەردەمی ڕابردوو و ئەوڕۆکە گرووپ، فیرقە و حزبگەلی جۆراوجۆر سەریان هەڵداوە و هەر گرووپێک ڕوانگەی خۆی لەوانی دیکە پێ سەرترە و لەو دۆخەدا ئەرکی و ڕیساڵەتی مامۆستایان جیاواز و قورسترە.

پێشنوێژی هەینی پاوە لە درێژەدا ئاماژەی بە دزەکردنی توندئاژۆیی لە ڕیزەکانی نوێژی هەینی و قوتابخانە ئایینییەکان کرد و ڕایگەیاند: لە پەنای هەژاری و کێشەگەلی ئابووری وەک هاندەرێکی گەنجان بەرەو خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و و گەلێ جار شێوەی ڕاهێنانی باوک و دایکەکان و ڕۆڵی ئەوان لە پێگەیاندنی گەنجان، هۆکاری دیکەی ئەو ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی لە هەڵسوکەوتی مامۆستایان لە ئاگادار کردنەوەی گەنجان، پەروەردە و میدیاگەلی لاواز و ڕادەست کرانی بەرپرسایەتییەکان بە کەسانی لاواز و کارنەزان.

ناوبراو هەروەها شەهید بوونی ١٠ هەزار سوننەی وەک بەڵگەیەک بۆ هاوڕیی هەمیشەیی ئەو خەڵکە لە گەڵ شۆڕشی ئیسلامی بیر هێنایەوە و جەختی کرد: ئەوڕۆکە کەسانێکی توندئاژۆ هەن کە لەو دۆخەدا ئەرکی سەرشانی مامۆستایانە کە لە زانستی خۆیان بۆ ڕازی کردن و رێنوێنی و بە رێگەی باشەدا بردنی گەنجانی تێوەگلاو لە بیرۆکەی تونددئاژۆیی بەهرە ببەن.

News Code 28513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =