فیلمسازێکی کورد کرایە داوەری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مێستالۆی ستۆنی

فەتحوڵڵا ئەمیری فیلمساز و دایکۆمێنت‌کاری کوردی ئیلامی کرایە داوەری هەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مێستالۆ لە وڵاتی ستۆنی و خەڵاتی بەشە تایبەتییەکانی ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەتحوڵڵا ئەمیری فیلمساز و دایکۆمێنت‌کاری کوردی ئیلامی کە داوەریی فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی وەک فێستیڤاڵی ناوەندی سیما، جەژنی یانەی سینەما و مێهرەجانی نیشتمانی خوێندکاریی لە کارنامەی کاریی خۆیدا هەیە، وەک تاقە نوێنەری ئێرانی لە پەنای داوەرانێک لە وڵاتانی ڕووسیا، وید و ستۆنی هەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مێستالۆ ٢٦ بەرهەمیان لە قۆناغی کۆتاییدا هەڵسەنگاند.

ئەو فیلمسازە کوردە هەروەها لە میانەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە خەڵاتی بەشە تایبەتییەکانی ئاراستە کرد.

هەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مێستالۆ بۆ ماوەی یەک حەوتەی کاری لە رۆژانی ١٦ تا ٢٢ی سێپتامبر لە شاری مێستالۆی ستۆنیدا بەڕێوە چوو.

News Code 28505

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =