هەسەدە بە هیچ لەونێک دەستی لە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی نەبووە

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە، كە ئاراستەی ئەو هێزانە دەكرێت بەوەی تێوەگلاوبن لە هێرشكردنە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ڕێگای فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیاز دەڕرار هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند: یەكەم هێزەكانمان فرۆكەی بێفرۆكەوانیان لەبەردەستدا نییە، بەدڵنیایی ئەو تۆمەتە تۆمەتێكی بێبنەمایە.
 راشیگەیاندووە: هیچ بەرنامەیەكمان نییە بۆ رووبەرووبوونەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەبەر ئەوەی هیچ پاساوێك بۆ ئەو جۆرە رووبەرووبوونەوەیە نابینین.
پێشتر محەمەد بەسری یەكێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی باسی لەوە كردبوو، كە بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان بەشێك لەو فرۆكە بێفرۆكەوانانەی بارەگاكانی حەشدی شەعبیان لەناو عێرق بۆردومان كردووە لە خاكی سوریا و لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەرچوون.
 

News Code 28503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =