هەڵوێستی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەسەر نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رێککەوتنی خۆیان بۆ یارمەتی دان بە پێکهێنانی یەکەم کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژێنێڤ ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رێککەوتنی خۆیان بۆ یارمەتی بە پێکهێنانی یەکەم کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژێنێڤ ڕاگەیاند.

لە ئەو بەیاننامە کە بەرەبەیانی چوارشەممە لە ماڵپەڕی ئەلکترۆنیکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاو بووەتەوە، سێ وڵاتەکە لە سەر پێبەندی خۆیان بە سەروەری، سەربەخۆیی، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی سووریا جەختیان کرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وێڕای ڕێککەوتن بۆ یارمەتی بە بەڕێوە چوونی یەکەم کۆبوونەوەی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژێنێڤ، ئەو هەوڵەیان هەنگاوێکی زۆر گرینگ هێنایە ئەژمار کە ڕێگا بۆ ڕەوتی سیاسی سەقامگیر بە ڕێبەرایەتی و خاونایەتی سووریا کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاسانکاری کراوە، خۆش دەکات. ئەو پرسە لە درێژەی بڕیاری کۆنگرەی گفتوگۆی نەتەوەیی سووریا لە سوچی و بڕیارنامەی ٢٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجام دەبێت.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە پێکهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا و پێکهێنانی یەکەم کۆبوونەوەیی لە هەفتەکانی داهاتوو هەواڵی دابوو.

News Code 28501

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =