گەمارۆکان لە دژی ئێران هەڵناوەشێتەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەفتا و چوارەمین مەکۆی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە هەڵنەوەشانەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران، وتی: کەلێنێک کە کەوتۆتە جیهانەوە، لە مێژوودا بێ هاوتایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی وتەدانی لە هەفتا و چوارەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە مێژووی ئەو ڕێکخراوە وتی: کەلێنێک کە کەوتۆتە جیهانەوە، لە مێژوودا بێ هاوتایە و گەیشتۆتە قەیراناوی‌ترین زەمانی خۆی و ئەو کەلێنە بۆتە هۆی زەختی هەندێک لە سەر دیتران، بەڵام ئەوە گەلانن کە چارەنووسی خۆیان دەنووسن.

ترامپ بە ئاماژە بە خەرج کردنی دوو ملیارد دۆلار بۆ سوپای وڵاتەکەی و وەسف کردنی بە بەهێزترین سوپای جیهان، وتیشی: ئەمریکا بە دوای پلانێکی تایبەتیی چاکسازی نیشتمانییە و هەوڵی بە توانا کردنی هاووڵاتیانی خۆی دەدات و لە سای هەنگاوی ئابووری، نرخی بێکاری گەیشتۆتە کەمترین ئاستی خۆی لەم سەدەیەدا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها باسی دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی چینی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند: چین دەستی بردۆتە ناو دراوی خۆی و ئەوە بە زیانی هەموومانە و لە بواری بازرگانیشدا کارگەلێکی وەک دزینی تەکنۆلۆژیا و بەرهەم هێنانی کاڵای کۆپی کراوەی ئەنجام داوە کە بە قازانجی هیچ لایەک نییە. لە دوای ئەندامێتی چین لە ڕێکخراوی تیجاری جیهانی، ئەمریکا ٦٠ هەزار کارخانەی لە دەست داوە.

ناوبراو لە درێژەدا ئیدعای کرد کە ئێران گەورەترین هەڕەشەی ئەمنی ئێستای جیهان و تیرۆریستی دەوڵەتییە و بۆتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادانی زۆر لە سووریا و یەمەن و داهاتووی جیهانی بە چەکی ناڤۆکی بەرەوڕووی هەڕەشە کردووە.

ترامپ بە بیرهێنانەوەی کشانەوەی لە بەرجام و گرێ دانەوەی ئەو داپەڕەی بە مۆڵەت نەدانی ئێران بە پشکێنەران بۆ گەڕان بە سایتە ناڤۆکییەکانیدا، ئیدعایشی کرد: ئێمە ئێرانمان گەمارۆ دا و ئێران بۆ دەربازی بوونی لەو گەمارۆیە هێرشی کردە سەر عەرەبستان و هەمدیسان ئێمە بانکی ناوەندیمان گەمارۆ دا و بە هۆی درێژەی هەڕەشەکان، گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵناوەشێتەوە.

سەرۆک کۆمار پاگەندەی ئەوەشی کرد: هەموو ئاگاداری ئەو کێشەگەلەن کە ئێران لە جیهاندا وەدی هێناوە و دەزانن کە ئەوان بەردەوام دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا" بە کار دێنن و ساڵی ڕابردووش رێبەری ئێران وتی کە ئیسرائیل شێرپەنجەیە و ئەوان بەردەوام بە دوای لە ناو بردنی ئیسرائیلن.

ناوبراو بە تۆمەتبار کردنی ئێران بە پاڵپشتی تیرۆریزم لە جیهان و دەستهەبوونی لە پێکدادانە ناوچەییەکان و هێرش بۆ سەر عەرەبستان، ڕاشیگەیاند: ناهێڵین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و هەر بۆیە گەمارۆی گەورەترمان لە دژی ئێران داسەپاندووە و ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە کردارەکانی گەمارۆی زیاتریشی بەسەردا دەسەپێنین.

ترامپ بە ئاماژە بە بواری هاوبەشی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵیزم و توندئاژۆیی، ئیدعایشی کرد: هاووڵاتیانی ئێرانی شیاوی حکوومەتێکی باشترن و ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە رێبەرانی ئێران خەڵکی وڵاتەکەیان لە یەکەمایەتی دابنێن و ئەمریکا ئامادەیە دەستی یارمەتی و دۆستایەتی بۆ درێژ بکاتەوە.

وتیشی: ئێمە خوازیاری شەڕ نین و بە دوای ئاشتییەوەین وەک لە رێگەی دیپلۆماسییەوە لە گەڵ کۆریا گفتوگۆمان کرد، لە گەڵ ئێرانیش ئامادەین بە هەمان شێوە بجووڵێینەوە.

News Code 28497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =