توێژەران بەژێکی نوێیان دۆزیەوە

توێژەران بەژێکی نوێتان دۆزیەوە کە لە ژێر ناوچەی باشووریی ئەورووپا شاراوەتەوە. ئەو بەژە ١٤٠ ملیۆن ساڵ لەوە پێش لە باکووری ئەفریقا دابڕاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN، توێژەران لە کاتی داڕشتنەوەی ڕەوتی کامڵ بوونی زەویناسیی ناوچەی مەدیتەرانە بەژێکی شاراوەی لە زەویی هێندەی سەرزەوینی گریلەندیان دۆزیەوە. ئەو بەژە کە لە باکووری ئەفریقا دابڕاوە ناوی ئادریای گەورە (Greater Adria)یە و ١٤٠ ملیۆن ساڵ لەوە پێش لە ژێر ناوچەی باشووری ئەورووپادا نوقم بووە.

"دوو ڤێن هێنزبێرگێن" یەکێک لە توێژەرانی ئەو پڕۆژەیە و مامۆستای زانکۆی ئوترێخت لەوبارەیەوە دەڵێ: ئاتلانیتیس لە بیر بەرنەوە. زۆربەی گەشتیاران بە بێ ئەوەی بزانن رۆژانی پشوودانیان لە سەر بەژی ونبووی "ئادریای گەورە"دا تێپەڕاندووە.

وتیشی: لە راستیدا خوێندنەوە لە بارەی کامڵ بوونی زنجیرە کێوەکان نیشاندەری ڕەوتی کامڵ بوونی بەژەکانە. زۆربەی ئەو زنجیرە کێوانەی تا ئێستا لێک دراوەنەتەوە، دەڕواننە بەژێک کە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن ساڵ لوە پێش لە باکووری ئەفریقا دابڕاوە و تاقە بەشی بە جێ ماوەی بەژێکی باریکەڵەیە کە لە دەریای ئادریاتیک لە تۆرین تا کۆتایی ئیتالیا کێشراوە کە کەتۆتە ژێر دەریا و بە مەرجان و ڕسووبەوە داپۆشراوە.

News Code 28496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =