٥ هۆکاری بۆ ئەوەی شەڕ لە گەڵ ئێران هەڵناگیرسێت

ئامانجی ئێران هەڵگیرسانی شەڕ لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە، بەڵکوو دەیەوێ یاریی شەترەنجی سیاسی خۆی بە باشی ئەنجام بدات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: سایتی شرۆڤەیی نەیشنەڵ ئینترێست لەم دواییەدا وتارێکی لە ژێر ناوی "٥ هۆکاری هەڵنەگیرسانی شەڕ لە گەڵ ئێران بۆ هێرش کرانە سەر ئارامکۆی عەرەبستان" لە نووسینی "دەیڤید ئالیسۆن" بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە بە هۆی تێچووی زۆر، ئەگەری شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر لاوازە.

دەقی ئەو وتارە لە خوارەوە دەخوێننەوە:

خێرا پاش هێرشی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی نەوتی ئارامکۆی عەرەبستانی سعوودی، قامکی تۆمەتی سعوودییەکان ڕووی کردە ئێران. لە کاتێکدا کە حوسییەکانی یەمەن بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ گرتبوو. هاوکات بەرپرسانی ئەمریکی بە میدیاکانیان ڕاگەیاند کە ئێران مووشەکگەلی کرووزی لە خاکی خۆیەوە گرتۆتە دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان.

لە گەڵ کەم بوونەوەی بەرهەمی نەوتی عەرەبستان نرخی بەنزین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرز بۆوە و پاش ئەوە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەنگی هەڵبڕی و هاوکات میدیاکان پاگەندەی ئەوەیان کرد کە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە و یان ئەو شەڕە بۆتە باری ناچاری. بە خۆشحاڵییەوە ٥ هۆکار دەسەلمێنن کە ڕوودانی ئەو شەڕە نامومکینە:

١- ئەمریکا خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە

سەرەڕای چوار دەیە پەیوەندیی تەشەنەداری نێوان تارا و واشنتۆن، خەڵکی ئەمریکا بە ئاسانی نایانەوێ دژی ئێران شەڕ بکەن. ئێمە لە ڕاپرسینەوەیەک لە ڕای گشتیی خەڵکی ئەمریکا لە مانگی ژوئەن و جووڵای ٢٠١٩دا لەبارەی هەڵسەنگاندنی مەیلی ئەمریکی بۆ پاڵپشتیی لە داپەرە سەربازییەکانی دژی ئێران بەو ئەنجامە گەیشتین کە زۆربەی هەر زۆری دیموکراتەکان (لە سەدا ٨٦)، سەربەخۆکان (لە سەدا ٨١) و کۆماریخوازان (لە سەدا ٨١) تێکرا دژی هەڵمەتی سەربازی و تەشەنە سەندنی لە دژی ئێرانن.

بە پێی داتاکانی ئەو ڕاپرسێنەوەیە، لایەنگری لە داسەپاندنی گەمارۆی زیاتر بە نۆرە بریتی بووە لە؛ لە سەدا ٥٢، ٦١ و ٨٩ کە لە چاو لایەنگری لە بژێرەی سەربازی زۆر زیاتر بووە. هەڵبەت کاتی ئەنجام دانی ئەو ڕاپرسینەوەیە زۆر گرینگە، چونکە ڕاپرسینەوەکان ڕیک کاتێک ئەنجام دراوە کە بەرپرسانی ئەمریکا گەلێ جار ئێرانیان بە هەڵمەتی دژبەرانەی وەک هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی ژاپۆنی، داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە تەنگەلانی هورمۆز و هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە کەنداوی فارس تۆمەتبار کردووە. بەڵام هیچکام لەو ڕووداو و تۆمەتانە نەبۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لایەنگریی گشتی لە هەڵمەتی سەربازیی دژی ئێران.

تەنانەت کۆماریخوازان لایەنگریان لە هێرشی ئاسمانی و زەوینی نەکردووە. کەواتە ئەگەری ئەوەی هێرشی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ببێتە هۆی گوشاری گشتی بۆ هێرش کردنە سەر ئێران، دوورە لە زەین. تەنەنات لە بنکەی سیاسیی خود پریزیدێنت ترامپیشدا بژێرەی ناسەربازی زۆر بە قەوەت‌ترە لە بژێرەگەلی سەربازی.

٢- ترامپ خۆی ئاشکرا کردووە؛ ئەو دانوستانی لە شەڕ لە گەڵ ئێران پێ باشترە

پریزیدێنت ترامپ سەرەڕای لێدوانە جەنجاڵییەکانی، گەلێ جار دانوستانی لە هەڵمەتی سەربازی بە لاوە گونجاوتر بووە. ترامپ سەرەتا هەڕەشەی بە کار هێنانی هێز دەکات و پاشان خێرا ڕاوێژی دەگۆڕێت. هەر وەک دوو مانگی ڕابردوو بینیمان کە ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر ئێرانی وەستاندووە و ئامادەی دانوستان لە گەڵ تارانە. ناوبراو هەروەها هیوای خواست کە رێبەرانی ئێرانیش بە دوای دانوستانەوە بن. ترامپ لە ساڵی ٢٠١٧ چەندین جار هەڕەشەی لە ناو بردنی کۆریای باکووری کرد. بەڵام هەر خۆی دژی بژێرەی سەربازی وەستا و وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ رێبەری کۆریای باکوور دیداری کرد و هەنگاوی نایە خاکی ئەو وڵاتە.

٣- "وێناکەرەوەی شەیتان" لە کۆشکی سپی دەرکرا

لە حەوتەی ڕابردوو، جان بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ترامپ کە جەیمز مەتیس بە وێناکەرەوەی شەیتان ناوی لێ دەبرد، لە سەر کار لابرا. لابرانی بۆڵتۆن تیمی Bی پێکهاتوو لە بۆڵتۆن، بنیامین نەتانیاهۆ، محەمەد بێن سەلمان و محەمەد بێن زایدی لاواز کرد. بۆڵتۆن یەکێک لە بە هێزترین لایەنگرانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و لە شەڕخوازترین ڕاوێژکارانی باڵای کۆشکی سپی بووە.

ئەو لایەنگری هەڵوێستی بەرەنگارانەی کۆریای باکوور، ڕووسیا و سووریا بووە و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان چەند ساڵە هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕ لە گەڵ ئێران دەدات. لە ڕاستیدا، بۆڵتۆن وەک یەکێک لە سەرەکی‌ترین دژبەرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) دەناسرێت. بەوەشەوە دەرکرانی بۆڵتۆن پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە ناکۆکییەکان لەبارەی سیاسەتی ئێرانەوە و چوونی هێمایەکە بۆ پەل داکوتانی کوترەکان بە سەر هزر و بیری کۆشکی سپیدا.

٤- سوپای ئەمریکا دژی شەڕ لە گەڵ ئێرانە

لە جووڵای ئەمساڵی زایینیدا ژینڕاڵی سوپای ئەمریکا "مارک مەیلی" لە ئەنجومەنی سنا بە گومانەوە ڕووانییە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە گەڵ ئێران. مەیلی ژینڕاڵی چوار ئەستێرە لە دانیشتنی وەرگرتنی دەنگی متمانە بۆ هەڵبژاردرانی وەک سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە سوپای ئەو وڵاتە تەرکیزی لە سەر ستراتژیی ڕکابەری لە گەڵ زلهێزەکانە و شەڕ لە گەڵ وڵاتێکی وەک ئێران چەق دەخاتە ئەو پلانە و تووشی ئاڵۆزی دەکات.

هەواڵنێرانی واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ لەو کاتەوە جەختیان کرد کە ئەو ڕوانگەیە گێڕانەوەی زاڵی ناو پێنتاگۆنیشە. سەیر ئەوەیە کە بەرپرسانی سەربازی دوای هێرشی رۆژی شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان خوازیاری دان بە خۆداگرتنی زیاتر بوون. ئیستا سەرەڕای دەسەڵاتی سوپای ئەمریکا هەمبەر بە ئێران و توانستی پێشبینی کردنی ئەو توانستە، سوپای ئەمریکا دەزانێ کە شەڕ لە گەڵ ئێران کارێکی ئاسان نابێت.

٥- ئێران بە ڕاستی خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئەمریکا نییە

ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە بە دوای شەڕ لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە. ئامانجی ئێران ئەوە نییە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە شەڕدا تێوەگلێنێت، بەڵکوو دەیەوێ بەڵکوو دەیەوێ یاریی شەترەنجی سیاسی خۆی بە باشی ئەنجام بدات و بە نیشان دانی توانستی داسەپاندنی باج و تێچوو بە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە ئامانجەکانی خۆی بگات.

زانایان و سیاسەتدانەران بەردەوام نیگەرانی هەڵگیرسانی شەڕی لە ناکاون، ئەوە لە کاتێکدایە کە خۆبواردن لە تەشەنەسەندنی نەخوازراوی شەڕ تەواو مومکینە. کاتێک شەڕ بۆ هەر دوو لا تێچوویەکی زۆری بە دواوە بێت، تێچوویەک کە نە لە تاقەتی رێبەرانە و نە خەڵکی، کار و لێکدانەوەی هەڵە نامومکینە.

News Code 28495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =