بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک کۆماری فەڕەنسادا ئەو پاگەندەیە کراوە کە گوایە ماکرۆن بە ڕۆحانی وتووە: ڕێگاکانی کەم کردنەوەی تەنگژەکان لە ناوچەکە باریکتر بووەتەوە و کاتی ئەوەیە کە ئێران هەنگاوێک بۆ پووچەڵ کردنەوەی قەیرانەکان هەڵگرێت.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە دیداری ماکرۆن و ڕۆحانی کە دەستبەجێ پاش بەیاننامەی دژە ئێرانی E۳ (ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بریتانیا) ئەنجام دراوە، ۹۰ خولەکی خایاندووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەلیڕەزا میر یوسفی، وتەبێژی شاندی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکی تویتریدا، ڕایگەیاند کە حەسەن ڕۆحانی و ئێمانۆئێل ماکرۆن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پەیوەندی دوو لایەنە و گەڵاڵەی ناوچەیی نوێ ئێران قسەیان کردووە.
ئەمڕۆ ماکرۆن لە گەڵ ترامپ هاوتای ئەمریکایی خۆی سەبارەت بە پرسی ئێران قسە دەکات.
دوێنێ فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دژی ئێران، پاگەندەیان کردبوو کە ئێران بەرپرسیارە لە هێرسەکەی ئارامکۆی عەرەبستان.
بۆچوونی ئێوە