لیۆنێل مێسی بووە باشترین یاریزانی تۆپی پێ جیهان

یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا لە ئاهەنگكێدا لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا، خەڵاتەکانی زەبێستی بۆ باشترینەکانى جیهان لە ساڵی ۲۰۱۹ دابەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەسەر ئاستی یاریزانانی پیاو، میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە باشترینی جیهان دیاری کرا.

مێسی بۆ جارى شەشەم بە باشترین یاریزانى جیهان هەڵبژێردرا.

لەسەر ئاستی ئافرەتانیش، خەڵاتی باشترین یاریزان بە میگان رابینۆی ئەمریکی بەخشرا.

هەروەها خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵی ۲۰۱۹ بە دانێل زوری بولگاریدا.

خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهانی دیاریکرا و یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی بە باشترینی ۲۰۱۹ دیاری کرد.

فیفا خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتانی لە جیهان بەخشى بە گۆڵپارێزی هۆڵەندی یانەی ئارسناڵ" ساری ڤینەنداڵی.

خەڵاتی باشترین هاندەرى لە جیهان دیاری کرد و خەڵاتەکەی بە هاندەرێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و دایکیدا بەخشی، منداڵەکە نابینایەو بەردەوام لە یاریگاى یانە دڵخوازەکەى لە بەڕازیل لە یارییەكان ئامادەبوە.

مارسیلۆ بڵێسای ئەرجەنتینی خەڵاتی باشترینى گیانی وەرزشی لە ساڵی ۲۰۱۹ پێبەخشرا.

ئەلیسۆنی برازیلی و گۆڵپارێزی لیڤەرپوڵ بە باشترین گۆڵپارێزى جیهان دیاریکرا .

News Code 28485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =