گەشتی دوو ئێف ١٦ی تورکیا لە ئاسمانی سووریا

وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا بە بێ ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق، لە گەشتی ٢ فرۆکەی جەنگی ئێف ١٦ لە ئاسمانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا ئەوڕۆ (دووشەممە) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بێ ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی و بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق، لە گەشتی ٢ فرۆکەی جەنگی ئێف ١٦ لە ئاسمانی سووریا هەواڵی دا.

لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: ٢ فرۆکەی جەنگی ئێف ١٦ی تورکیا لە نێوان کاتژمێری ١٠ تا ١٢ بە کاتی ناوچەیی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بە هەرێمی ئاسمانی سووریادا گەڕا.

News Code 28484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =