کەمپیوتێری کوانتۆمی سەرسووڕهێنەر  بەرهەم هات

کەمپیوتێرێکی کوانتۆمی بەرهەم هاتووە کە دەتوانێ پرسێارێک بە وەڵامێکی کاتبەری ١٠ هەزار ساڵە لە ٣ خولەک و ٢٠ چرکەدا وەڵام بداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای نیووز، توێژەران لە کۆمپانیای گوگڵ کەمپیوتێرێکیان بەرهەم هێناوە کە دەتوانێ پرسێارێک بە وەڵامێکی کاتبەری ١٠ هەزار ساڵە لە ٣ خولەک و ٢٠ چرکەدا وەڵام بداتەوە.

ئەم کەمپیوتێرە کە ناوی سیکامۆرە لە لێکدانەوەیەکدا دروستیی زنجیرەی ژمارەگەلی بە هەڵکەوتی بەرهەم هاتووە لە لایەن ئەلگۆریتمێکی تاوتوێ کرد و ئەو کارەی لە ٣ خولەک و ٢٠ چرکەدا ئەنجام دا، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو لێکدانەوە لە کەمپیوتێرێکی ئاساییدا نزیکەی ١٠ هەزار ساڵ دەخایێنێت.

لەو توێژینەوەیەدا هاتووە کە بە پێی زانستی ئێمە، تاقی کردنەوەکان نیشاندەری ئەوەن کە ئەوە یەکەمین لێکدانەوەیە کە تەنیا سیسەمێکی کەمپیوتێری دەتوانێ ئەنجامی بدات.

News Code 28483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =